گواستنەوەی فیروز موسالوو بۆ شوێنێکی نادیار

KMMK:

شەممە ٣١ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی، فیروز موسالوو زیندانی سیاسی خەڵکی قوتووری شاری خۆی لە پارێزگای ورمێ کە پووشپەڕی ٢٧١٩ی کوردی، لە لایەن ئیتلاعاتی سپای کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرابوو، لە زیندانی ناوەندی ئەم حکومەتە لە ورمێ بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

ئەم زیندانییە سیاسییە بەفرانباری ساڵی ٢٧١٩ی کوردی پاش ۵ مانگ و ٢٠ ڕۆژ لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیتلاعات سپای پاسداران بۆ زیندانی حکومەتی ئێران لە شاری ورمێ ڕاگواسترابوو.
شیمانەکان وامان پێدەڵێن کە ناوبراو سەرلەنوێ بۆ گرتوخانەی ئیتلاعات گواستراوەتەوە. تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری گواستنەوەی سەر لە نوێی ناوبراو بۆ دەرەوەی زیندان زانیارییەک دەست نەکەوتووە.
فیروز موسالوو ڕێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕی ٢٧١٩ی کوردی، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای حکومەتی ئێران دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەی ئەم دامەزراوە ئەمنییە لە شاری ورمێ گوازرایەوە.
ئەم هاوڵاتییەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە “ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانیە ئوپوزیسیۆنەکانی حکومەتی ئێران” تۆمەتبار کراوە.

کۆمەڵەی مافی مروڤی کوردستان

%d bloggers like this: