شارام سەفەری بە زیندان مەحکووم کرا

KMMK:

سێشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی، شارام سەفەری ڕۆژنامەوانی خەڵکی شاری سەرپێڵ زەهاو لە پارێزگای کرماشان لە لایەن دادگای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی هەواڵی تایبەت بە کورۆنا زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

شارام سەفەری، ڕۆژنامەوانی خەڵکی سەرپێڵ زەهاو لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بە تۆمەتی ” بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسە، ئاڵۆزاندنی بیروڕای گشتی و ڕەشبین کردنی خەڵک لە هەمبەر ( حوزە علمیە قم) و بڵاو کردنەوەی ئاماری تووشزووان بە ڤایرۆسی کورۆنا لە پارێزگای کرماشان” بە ٩١ ڕۆژ زیندان مەحکووم کراوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران لە هۆشدارییەکدا ڕاگەیاندنی ئاماری تووشبووان بە کورۆنای بە تاوان لە قەڵەم داوە و ڕایگەیاندووە: ئەوانەی هەواڵەکانی سەبارەت بە کورۆنا بڵاو دەکەنەوە زیندانی دەکرلن.
لە ماوەی چەندد مانگی ڕابردوو دەیان کەس بە تۆمەتی هەواڵی پێوەندیدار بە ڤایرۆسی کورۆنا دەستبەسەر و بە زندان مەحکووم کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان