هەواڵەکان

کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنوری ماکۆ

KMMK:
رۆژی یەک شەممە ١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی، کۆڵبەرێکی کورد بەناوی « فەرهاد کەچانلوو» لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە سنوری ماکۆ تەقەی لێ دەکرێت و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دەدات.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو: ناوبراو ٢٤ ساڵ تەمەنیی بوە و خەڵکی گوندی ساری ئۆجاق( شێخ عەسکەر) بوە و هەروەها ناوبراو بۆ دابین کردنی تێچوی زەماوەن ملکەجی کۆڵبەری بووە.

بە پێی زانیاریەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ی زاینیەوە تا ئێستا ٧٠ کۆڵبەر بریندار بوون و بە ئەژمار کردنی ئەم کەسە ٢٩ کۆڵبەریش گیانیان لەدەست داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

دۆزینەوەی تەرمی گەنجێکی مەریوانی پاش ٤مانگ دیارنەمان

بێبەری کردنی دوو یاریزانی کورد لە لیستەی یاریەکانی (جامی جیهانی)

کەمی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە شوێنە بۆمەلەرزەلێدراوەکان