چالاکێکی سیاسی لە شاری سنە بۆ بەسەر بردنی سزاکەی نێردرایە بەندیخانە

KMMK:

رۆژی شەممە ١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی، چالاکێکی سیاسی بە ناوی « ئومێد کەریمیان» خەڵکی شاری سنە بە مەبەستی بەسەر بردنی مەودای سزاکەی نێردرایە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم شارە.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو: ناوبراو پێشتر و لە خۆپیشاندانەکانی پشتیوانی لە رۆژئاوای کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری سنە دەستبەسەر دەکرێت و پاش تێپەڕاندنی ٣ مانگ لە ژوورە تاکەکەسیەکانی ناوەندە ئەمنیەتییەکان لە لایەن دادگەی حکوومەتەوە سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو.

بە گوێرەی وتەی سەرچاوەیەکی متمانە پێکراو: ناوبراو بەتەنیا بژێوی ژیانی بنەماڵەکەی دابین دەکرد و هەروەها لەکاتی رادەست کردنی ناوبراو بۆ بەندیخانە دایکی توشی جەڵدەی دڵ بووە و ئێستا لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان