دۆخی پڕمەترسی ئاماری تووشبووان بە کورۆنا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

KMMK:

لە ماوەی چەندد حەوتووی ڕابردوو و ڕەوتی داکشانی ئاماری تووشبوان بە کورۆنا ڤایرووس لە ئاستی شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە نێزیک ۵ ڕۆژی بەرێوە ــ دەسپێکی مانگی جۆزەردان ـ لە ناکاو نیشانەگەڵێک لە تووشبوونی توێژێکی بەربڵاو لە خەڵک بەم ڤایرۆسە دڵەڕاوکێی لە کۆمەڵگا پێک هێناوە.

بە گوێرەی هەواڵەکان: بە شێوەی گشتی نیشانەکان لە شەپۆلێکی نوێ لە تووشبوان و کەسانی کەوتوو بە هۆی کورۆنا ڤایرۆس لە نەخۆشخانەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێ وێنەیە تا ئاستێ کە بەشی زۆری شارەکانی ئەم بەشە لە کوردستان وەکوو خاڵی سوور دەرکەوتوون.

هەر لەم پێوەندییەدا نوێترین ئاماری تووشبوان و مردن بە شێوەی خوارەوەیە.

١. فەردین ڕەزاعی سەرۆکی دەستنیشانکراوی زانکۆی زانستی پزیشکی پارێزگای سنە لە نوێترین ڕاگەیەندراویدا کوتی: تا ڕۆژی سێشەممە ۶ی جۆزەردان ڕێژەی تووشبوان لەم پارێزگایە ٢۶١٧ کەس بووە کە لەم ڕێژەیە ٨٧٧ کەس لە سنە، ٤٨٠ کەس لە سەقز، ٢۶١ کەس لە بانە، ٢١٨ لە قوروە، ١٨۶ لە دیواندەرە، ١٨٢ کەس لە مەریوان، ١٣۵ کەس لە بیجاڕ، ١٣۵ کەس لە کامێران، ١٠٤ کەس لە دێولان و ٢٩ کەس لە شاری سەوڵاوان.

هەروەها ناوبراو کوتی: لەم ڕێژەیە ١٤٧ کەس لەم پارێزگایە بە هۆی ڤایرۆسی کورۆنا گیانیان لە دەست داوە کە پشکی هەرکام لە شارەکان بەم شێوەیە؛ سەقز ٣٧ کەس، سنە ٣٢ کەس، بانە ٢٠ کەس، قوروە ١٩ کەس، کامێران ١۵ کەس، بیجاڕ ٩ کەس، مەریوان ٧ کەس، دیواندەرە ۵ کەس و دێولان ٣ کەس. لەم پارێزگایە دۆخی شاری ســنە و سەقـز سوور ڕاگەیەندراوە.

٢. جەواد ئاغازادە سەرۆکی حکوومی زانکۆی زانستی پزیشکی پارێزگای ورمێ لە هەمبەر تووشبوان بە کورۆنا ڤایرۆسی ئەم پارێزگایە کوتی؛ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کورۆنا لە کۆمەڵگا کۆنتڕۆڵ نەکراوە و پێویستە خەڵک پڕۆتۆکۆلەکان بێهداشتی و پاک و خاوێنی زۆرتر لە بەرچاو بگرن و تا پێیان دەکرێ لە ماڵ نەیەنە دەرەوە بۆ ئەوەی بتوانین زنجیرەی تووشبوون بە کورۆنا بپسێنین. هەروەها ناوبراو ڕێژەی تووشبوان لەم پارێزگایەی ۴٩۴٩ کەس هەژمار کرد کە ڕێژەی تووشبوان لە شارەکانی ئەم پارێزگایه بەم شێوەن؛ ورمێ ١٤۶٢ کەس، خۆی ٩٣٣ کەس، مەهاباد ۵۶۶ کەس، میاندواو ۴٩٠ کەس، بۆکان ٣٨٧، سەڵماس ٣٠٠ کەس، تیکاب ١٤٠کەس، شنۆ ١١٢ کەس، سایین قەڵا ٩٧ کەس، پیرانشار ١٢٢ کەس، نەغەدە ١٢٠ کەس، ماکۆ ۵٢ کەس، چایپارە ۵١ کەس، سەردەشت ۵١ کەس، شووت ٢٧ کەس، پولدەشت ٢٣ کەس و چالدێران ١۶ کەس. ناوبراو لەم ڕێژەیە ٢١۶ حاڵەتی مردنی ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد شارەکانی، مەهاباد، خۆی و بۆکان بە بەراوەرد لە گەڵ حەشیمەت لە حاڵەتی سوور دان. ٣. دوکتۆر محەممەد ڕەزا مورادی سەرۆکی هەڵبژێردراوی دەوڵەتی زانکۆی زانستی پزیشکی کرماشان لە هەمبەر کورۆنا لەم پاریزگایە وتی: بەپەلە بوون لە دۆزینەوەی نەخۆشەکان و کۆنتڕۆڵی کەسانی تووشبوو لە گرنگترین پلانەکانی ئەم زانکۆیە لە چوارچێوەی بڕینی زنجیرەی گواستنەوە و تەشەنەی ڤایرۆسی کورۆنایە. هەروەها درێژەی پێدا کە لە ڕۆژی ۶ی جۆزەردان ئێمە شایەتی هەڵکشانی لەناکاوی ئاماری تووشبووان بە کورۆنا ڤایرۆسین لەم پارلرگایە.

سەرجەم ڕێژەی نووشبووان لەم پارێزگایە ۴١٣٩ کەسە کە لەم ڕێژەیە ١١٣ حاڵەتی مردنی هەبووە.ناوبراو لە درێژەدا دەڵێ؛ ڕەوشتی سووری کورۆنا لە چوار شاری کرماشان. جوانڕۆ، هەرسین و سەلاسی باوەجانی ڕایگەیاند: هیچ شارکی سپیمان لە پارێزگا نییە.

٤. سەرۆکی زانکۆی پزیشکی ئیلام باسی لە هەڵکشانی ڕێژەی تووشبوان بە کورۆنا لە پارێرگاکە کرد و کوتی بە ٩٣٧ کەی گەیشتووە. دوکتۆر کەریمیان بە ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە کوتی: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ڕێژەی ١٤ حاڵەتی پۆزەتیڤی نوێی نەخۆشی کورۆنا لە پارێزگا ناسێنراون.

ئاماری شارەکانی ئەم پارێزگایە بەم شێوەیە: ئیلام ٣٨٤ کەس، ئیوان ١٣٤ کەس، دێلوڕان ٨۵ کەس، ئاودانان ۵٨ کەس، دەڕەشار ۵٨ کەس، چەرداول ٣١ کەس، مێهران ۶٣ کەس، مەلەکشاهی ٣٢ کەس، بەدرە ٣٠ کەس، هێلیان ٢٢ کەس، سیروان ٤٠ کەسە کە لەم ڕێژەیە تا ئێستە ۶٢ کەس بە هۆی ڤایرۆسی کورۆناوە گیانیان لە دەست داوە. ۵. سەرۆکی حکوومس زانکۆی زانستی پزیشکی پارێزگای ئیلام نیکبەخت ڕۆژی سێ شەممە بە ئاماژەدان بە دواین ئاماری تووشبوان بە کووید١٩، کوتی: لە ۶٠٤ سەرنموونی نێردراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو بۆ تاقیگەکانی سەرچاوەی پارێزگا ڕێژەی ۶٤ کەس بە ئاماری تووشبوانی بە کووید١٩ لە لۆڕستان زیادی کردووە. نابراو کوتی: تا ئێستە ٢٢٨٠١ سەرنموون لە نەخۆشانی گومان لە سەر بە کووید١٩ لە پارێزگا بۆ تاقیگەی سەرچاوە نێردراوە کە ڕێژەی ١٩٨٤١ حاڵەت وڵام دراوەتەوە کە ٣٩٢۵ حاڵەت پۆزەتیڤ و ڕێژەی ١۵٩۶٩ حاڵەتیش نیگەتیڤ ڕاگەیەندراوە.

نیکبەخت ڕوونی کردەوە: مەخابن ٢۴ کاتژمێری ڕابردوو لە لۆڕستان دوو گیان بەختکردوو بە هۆی کووید١٩ لە لۆڕستان هەبوومانە. ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کرۆنا تا ئێستە ١۵۶ کەس لە هاوڵاتیان لەم پارێزگا گیانی خۆیان لە دەست داوە.

۶. ئەحمەد هاشمی سەرپەرشتیاری زانکۆی زانستی پزیشکی پارێزگای خۆراسانی شوماڵی کوتێ: بە ڕاگەیاندنی ئەنجامی بنەبڕی تاقیکردنەوە جێبەجێ کراوەکان، تا نیوەڕۆی ٨ی جۆزەردان، ٢٠٧٨ کەس لە خۆراسانی سوماڵی بە کووید ١٩ تووشبوون کە بریتین لە ٩١٠ کەس کەوتوو(بستری) و ١١۶٨ کەس سەرەپێی( سرپایی)ن و ئامار گیان بەختکردووان بە بێ گۆڕان هەر ئەو ١٢٨ کەسە ماوەتەوە.

هاشمی لە شرۆڤەی ئاماری تووشبوانی بێ بنەبڕی ئەم نەخۆشییە بە جیاکردنەوەی شارەکان ڕایگەیان: لە شارەکانی بجنوورد ١٠٩٢ کەس، شیروان ٢٤٢ کەس، فارووج ١٢٩ کەس، مانە و سملقان ٢٠٣ کەس، جاجروم ۶٣ کەس، گرمە ٣۵ کەس، ڕاز و جڕگەلان ١٣۶ کەس، ئەسفەراین ١٧٨ کەس، بە شێوەی بێبنەبڕ بە کووید١٩ تووشبوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەم بڕوایەدا کە؛ بە پێی ڕاگەیاندنی دوور لە ڕاستی پێگەیەنەرەکانی گرێدراوی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و بیرو بۆچوونی چەندد ڕۆژی دوایی ڕێکخراوی بێهداشتی جیهانی لە هەمبەر ئەگەری سێ ئەوەندە بوونی ئاماری تووشبووان بە کورۆنا ڤایرۆس لە ئێران بە نیسبەتی ئەو ئامارانەی ڕاگەیەندراون، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش زۆر زیاتر لەو ڕادەیە بن کە باسیان لێکراوە و لەم بارەوە بەرپرسایەتی پاراستنی سڵامەت و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ستانداردی بێهداشتی بە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چاوی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوەی دەبینێ و جەخت لە سەر سەپاندنی گوشار لە لایەن کۆمەڵگای جیهانی لە سەر ئەم دەوڵەتە لە پێناو گیانی خەڵک دەکاتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان