کوشتنی پارێزەری دادگوستەری لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە لە شاری مەهاباد

KMMK:

دووشەممە ۵ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی، کاوە شەوقی پارێزەری دادگوستەری لە ڕێگەی بۆرهان ناوبەری بۆکان ـ مەهاباد لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە بە چەقۆ کوژرا.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هەمبەر ناونیشان، شێواز و ویستی بکوژانی پارێزەر(کاوە شەوقی) زانیارییەکی چڕوپڕ بە دەستەوە نییە.

ئەم پارێزەرەی دادگوستەری دوێنێ ئێوارە و پاش تێهەڵچوونی لە گەڵ سێ کەس لە ڕێگەی بورهان “دەورووبەری کانی کۆتر” بە بەرکەوتنی چەندد زەبری چەقۆ کوژراوە.

لە ڕاگەیەندراوی ناوەندی پارێزەرانی پارێزگای ورمێ داوا لە دادستانەکانی شارەکانی مەهاباد و بۆکان کراوە بە پەلە بەدواداچوونی بۆ بکەن و بکەرانی ئەم کوشتنە دڕندانەیە بە سزای یاسایی بگەیەنن.

شیاوی باسە کە ساڵی ٢٧١٨ی کوردیش پارێزەرێکی دیکە لەم پارێزگایە بە ناوی “مەنسوور مەحمووی” کوژراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــــتان