کامەران دەروێشی بەندکراوی سیاسی دەستی دایە مانگرتن

KMMK:
رۆژی هەینی ٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی، کامەران دەروێشی بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ لە رێگای دورینەوەی لێوەکانی دەستی داوەتە مانگرتن.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو: ئەم بەندکراوە سیاسیە دژ بە بەڕێوە نەبردنی لێبوردنی قوەی قەزایی لە لایەن بەرپسانی ئەم بەندیخانەیە لەسەر ئەم بەندکراوە دەستی داوەتە مانگرتن و دورینەوەی لێوەکانی.

جێگای ئاماژەیە کە: ناوبراو لە بڕواری ١٣ی گوڵانی ٢٧١٦ی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری ورمێ دەستبەسەر دەکرێت و لە لایەن دادگەوە سزای ٥ ساڵ بەندکردنی بەسەردا دەسەپێندرێت. هەروەها ناوبراو پێشتریش بە هۆی دژایەتی کردنی بەرپرسانی بەندیخانە لەگەڵ ئازادکردنی مەرجداری ناوبراو دەستی دابوە مانگرتن و پاش گواستنەوەی ناوبراو بۆ نەخۆشخانە کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان