ورمێ: دەستبەسەری هاوڵاتییەک لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

KMMK:

ڕۆژی پێنجشەممە ١ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی، ئەو هێزانەی جلی مەدەنیان لە بەردا بوو و سەر بە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانن هاوڵاتیەکی خەڵکی گوندی “کوڕانە” بە ناوی “ئیسلام ئەنباخوون” یان دەستبەسەر کرد.

بە گوێرەی هەواڵەکە: هێز جل مەدەنییە حکوومیەکان لە گوندی مەولانای سەر بە مەرگەوەری ورمێن، و بە بێ نواندی حوکمی قەزایی هێرشیان کردۆتە سەرماشێنی هاوڵاتی ناوبراو و بە تەقەی ئاسمانی ڕایان وەستاندووە و دەستبەسەریان کردووە.

شیاوی باس کە: سەرەڕای بەدوداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ناوبراو تا ئێستە هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە دەست نەکەوتووە.

لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو، سیستەمی قەزایی و ئەمنییەتی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەپۆلێکی بەربڵاو لە دەستبەسەری،ئێعدام و حوکمی گران دەسەپێنێ بە سەر خەڵکی ئەم بەشەی کوردستان و کەشێکی تەواو ئەمنی پێک هێناوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان