دەستبەسەر کردنی دوو هاووڵاتی لە پارێزگای ورمێ

KMMK:

پێنج‌شەممە رێکەوتی یەکی جۆزەردانی ۲۷۲۰ی کوردی، دوو هاووڵاتی بە ناوی یوسف ئیبراهیم‌زادە خەڵکی ئاوایی کانی‌ڕەش‌ی سەر بە شاری شنۆ و شەهاب ئاجی خەڵکی گوندی گەرگوول‌ی سەر بە شاری نەغەدە لە لایان هێزەکانی ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کران.

جێگای ئاماژەیە کە یوسف ئیبراهیم زادە لە کاتێک دا خەریکی تێپەڕکردنی “سەربازی بە زۆری” بووە لە لایان ئەو هێزانەوە دەسبەسەر کراوە .

تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە لەبارەی هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانی و ئەو دوو کەسە هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.
بە پێی داتاکانی کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینی تا ئێستا ۵۲ کەس دەسبەسەر کراون کە بە زیاد بوونی ئەو دوو کەسە ئەژماری گیراوە دەگاتە ۵۴ کەس.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان