پشتڕاست کردنەوەی ٢۵ ساڵ زیندان بۆ ٧ ئەندامی لێژنەی ڕێوەبەری ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی خۆراسانی شوماڵی

KMMK:

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دادگای پێداچوونەوەی حکوومەتی ئێران لە خۆراسانی شوماڵی( کوردانی خۆراسان)  حوکمی ٢۵ ساڵ زیندانی بۆ ٧ ئەندامی لێژنەی ڕێوەبەری”ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی خۆراسانی شوماڵی” پەسند کرد.
دووپات کردنەوەی حوکمی پێشووی دادگا لە کاتێک دایە کە ئەو ئەنجوومەنە بە نواندنی بەڵگە متمانەپێکراو لە سەر پێکهێنانی پێکهاتەی ناوبراوی خۆیان، چاوەڕوانی پەڕینەوە لەو تۆمەتانە بوون کە سیستەمی قەزایی بە سەپاندنی‌٢۵ ساڵ زیندان بە سەر لێژنەی ڕێوەبەری ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی خۆراسان دەرکردووە.

بە پێی زانیاریی گەیشتوو ، “محەممەد ڕەزا ڕەمەزانزادە بە ٨ ساڵ زیندانی تەعزیری” و “حسێن ڕەمەزانزادە بە چوار ساڵ زیندان تەعزیری” و هەر وەها “سەعید حەق پەرست، عەلی فروتەن، حەسەن جەوهەری،مستەفا ڕوباتی و حەمید ڕەزا ڕەجایی هەر کامیان بە ٣٢ مانگ زیندان مەحکووم کراون.
شیاوی باسە هەر لەم دۆسیەیەدا، دادگای سزاکان ڕەمەزانزادەی بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری و لێدانی ٧۴ زەبری قامچی، ڕەمەزان پوور بە لێدانی ٧۴ زەبری قامچی و ڕەجایی بە ۶ مانگ زیندانی هەڵپەسێراو مەحکووم کردووە.

ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی خۆراسانی شوماڵی بە ئاماژە دان بە مادەی ۱۰ی «احزاب و سازمانەکان» یاسایی بوونی کارەکانی خۆیان پشتراست دەکاتەوە و دەڵێ ئەوان دەرفەتی کار و چالاکییان هەبووە و هەیە
بەپێی زانیارییەکان لە بەڕێوەچوونی دادگا دا،  هێزە ئەمنی و ئێتلاعاتایەکان هیچ بەڵگەیەکیان نەبوو بۆ نواندن و هەرچی تۆمەتبارکراوان داوایان کردووە کە بەڵگە ڕوو بکەن، ئەوان دەستیان بەتاڵ بوو هەر بۆیە دادوەر لەوپەڕی نادادوەری ئەو حوکمە قورسەی بەسەریاندا سەپاندووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان