خۆکوژی گەنجێکی ٢۵ ساڵ تەمەن لە ڕوانسەر

KMMK:

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی گوڵانی ٢٧٢٠ی کوردی، گەنجێکی تەمەن ٢۵ ساڵی ڕوانسەر بە ناوی “ئەسغەر خوسرەوی” کوڕی وەلید دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لە وتووێژێکدا کە KMMK لە گەڵ ئامۆزای ناوبرا پێکێهێناوە کوتی: بەڕێز خوسرەوی ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر ٩ی شەو لە ماڵی خۆی لە ” شارۆچکەی شاهۆ گەڕەکی مەسووراغە” دەستی داوەتە خۆکوژی.

هەروەها ناوبراو ئاماژەی پێدا؛ ئەسغەر خوسرەوی خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە کە لە هەندێ لە ماڵپەڕەکان وتوراوە کە ناوبراو کۆڵبەر بووە، بەڵام ئامۆزای من کۆڵبەر نەبووە و ئەمە دوور لە ڕاستییە. ناوبراو ماوەیەکی زۆر بێکار بووە و لە بەر هەژاری و دەستنەڕۆیی دەستی داوەتە خۆکوژی.

شیاوی باسە کە: هەژاری، بێکاری، مادە هۆشبەرەکان، داڕشتنی سیاسەتی هەڵاواردنی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و تەرخان نەکردنی بوودجەی ئاوەدان کردنەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان هۆکارەکانی داڕمان بنەماڵە لەم بەشەی کوردستانە و هەڵکشانی ڕێژەی خۆکوژی لاوانی کوردە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە ١١ پیاو و ١٢ ژن لە ڕێی خۆکۆژییەوت کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان