پشتگیری داخوازیەکانی چالاکانی مافی مرۆڤ لەکوردستان و ئێران دەکەین

بەپێی ئەو نامەوداخوازی هەندێک لەچالاکانی سیاسی ومافی مرۆڤی لەدەرەوەی وڵات،ئێمەش وەکو کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەپیری داخوازی ئەوچالاکانەی مافی مرۆڤەوەدەچین وهەروەهاداواکارین لەناوەندو ڕێکخراوە نێو نەتەوەیەکان پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤە وە بۆ ئازادی ڕادەربڕین وئازادی بیروڕا ،لەچوارچێوەی مافەدیاری کراوەکانی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤەوە، کەداخوازیەکانی چالاکانی مافەکانی مرۆڤ لەئێران وکوردستان لەبەرچاوبگیردرێت وبیکەن بە کارتێکی فشار بۆسەردەسگای قەزایی ئێران تاوەکو بەرگیری بکرێت لەئێعدامی چالاکانی سیاسی و نەتەوەیی ومەزهەبی.کەشەهرامی ئەحمەدی یەک لەوگیراوانەیە . نامەوداخوازی چالاکوانانیش  بۆ ناوەندەکانی کۆماری ئیسلامی هەرلەسەر دۆسیەی ناوبراوەو ئێمەش وەکوکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان پشتگیری داخوازی ئەوچالاکانە دەکەین .

ئەمەش وەرگێڕدراوی دەقی داخوازیەکەی چالاکانی سیاسی مافی مرۆڤ بۆ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی

                بسم تعالی

لەم دوایانەدا گوشار لەسەر چالاکانی سیاسی،مەدەنی وکرکاری ،ڕۆژلەگەڵ ڕۆژ روی لەزیادی ناوە.حکومەتی کۆماری ئیسلامی لەدوای واژۆی ڕێکەوتننامەی ناوەکی پێی ناوەتەقۆناغێکی نوێوە بۆ سەرکوت وتوندوتیژی نواندن بەرانبەربەجودابیران .

زۆرترین گوشار لەسەر چالاکانی کەمینەی  نەتەوەیی ومەزهەبی بەڕێوەچوە.

کۆمەڵێکی زۆرلە برایانی “سونی” لەزیندانەکانی حکومەتدا  نامەی ئێعدامیان وەرگرتوەوچاوەڕوانی لەسێدارەدانن وهەندێکی تریش لەزیندانیان هێشتا سزایان بۆدەرنەچوە ،کەچی لەلایەن  زیندان وانان کاربەدەستانی زیندانەوە ،بەسزای ئێعدام دەتوقێندرێن .لەوەگرینگتر ئەوەیەکەدۆسیەی تۆمەتباران وسزادراوان بەئێعدام و زیندانیانی دیکە هێشتا ڕێی یاسایی خۆی نەپێواوەوهیچ زانیاریک و دیکومنتێک لەودۆسییانە لەبەردەستدا نیە.سزاکان لەژورەداخراوەکانداو لەنەبونی بچوکترین مافی دیاری کراودا سزادیاری کراوە.پەرەپێدانی زیاتری ترساندنی ڕۆژانەی حاکمیەت شیمانەی ئەوەی لێدەکرێت بچتەخانوی قین وقینکاری تاکەکەسیەوە وردەحیسابات وڕقەسویی سیاسی حکومەتی و هاوڵاتیان بەدوور لەسیاسەت و کەمینەنەتەوەیەکان لەژێر تێغی تۆڵەدا بهەنجنێت .

لەوڕۆژانەی دوایدا ،سزای ئێعدامی “شەهرام ئەحمەدی”لەگەنجانی سونی مەزهەبی ئێران لەلایەن دیوانی عالی وڵاتەوە ئەرێنی کراوە .هێزەئەمنیەتەکان ودەزگای دادوەری تۆمەتباریان کردوە بەپەیوەندی بە ڕەوتی سەلەفی وتوندئاژۆی ئیسلامی وهەوڵدان بەدژی ئەمنیەتی وڵات .

بەڵام هەواڵەکان باس لەوەوەدەکەن کەناوبراوهیچ چالاکیکی سیاسی ومەزهەبی ومەدەنی نەبوەو هاوڵاتیکی ئاسایی بوە.

ئێمە بەواژۆکردنی ئەم نامەیە لەگەڵ ئاگاداری بەکاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی لەمەڕدەرکردنی ئەوجۆرە سزا دوژمنکارانەودژەمرۆڤانەیە

خوازیاری هەرچەشنە یارمەتیک لەهوڵاتیان وێکخراوە کانی سەربەخۆی مافی مرۆڤین لە پێناو لابردنی سزای ئێعدام بەسەرزیندانیانی سیاسی ومەدەنی وکەمینەیی وکو شەهرام ئەحمەدین ،کەلەپشت درگاداخراوەکانی دادگاکانی حکومەتەوەلەژێر گوشاری هێزە ئەمنیەتیەکاندا  ولەنەبونی هیچ مافێکی سەرەتاییدابەئێعدام سزادراوە .

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان