KMMK:
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە پڕۆسەیەکی توێژینەوەیی، ماف ناسانەدا بە تەمای تاوتوێ کردنی ماف منداڵان لە وڵاتی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە پێی ئەو یاسایانەی لە سیستەمی مافەکان لە ئێران بوونیان هەیە و بەراوەرد کردنیان لە گەڵ یاسا و بنگەکانی هەبوو لە جاڕنامە و کونوانسیۆنی جیهانی بەرگری کردن لە مافی منداڵانە.
لەم توێژینەوانە هەوڵ دراوە کە ناوەڕۆکی پەیمان نامەی جیهانی مافی منداڵان بڕگە بە بڕگە تاوتوێ و بەراوەرد بکرێ لە گەڵ یاسا و بنگەکانی جێبەجێ کراو لە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەر وەها ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
مادەی ١
لە ڕوانگەی کونوانسیۆنی بەردەستەوە مەبەست لە منداڵ بە کەسانی خوار ١٨ ساڵ دەوترێ مەگەر ئەوەی بە پێی یاسایەی کە دەتوانرێ جێبەجێ بکرێ لە هەمبەر منداڵ، تەمەنی باڵق بوون(بلوغ) کەمتر دەربکەوێ.
هەنووکە لە ئێران بە پێی یاسای مەدەنی کە بە ناو لە (فقە) پێڕەوی کردووە، کوڕ لە پازدە ساڵان و کچ ڵە نۆ ساڵان باڵق دەبن و منداڵی دەرباز دەکەن.
مادەی ١٢١٠ی یاسای مەدەنی کە ئەم حوکمەی گەڵاڵە کردوە بە دەیان جار کەوتوەتە بەر رەخنەی مافناسان، چونکوو پاش گەیشتن بەتەمەنی یاسایی لە حاڵەتێکدا کەسەکە شێت یان کەم ئاوەز نەبێت دەتوانێ بەڕێوەبردنی ماڵ و سامانی خۆی لە ئەستۆ بگرێت، هەر بۆیە کچی تەمەن ٩ ساڵ بە کردەیی بە پێی ئەم یاسایی هەنووکەییە دەتوانێ بەڕێوەبەری ماڵ و سامانی خۆی بێت، مامەڵە و دانوستان بکات و کۆمپانیا دابمەزرێنێ و لە حاڵەتێکدا تووشی تاوانێک ببێت سزا بدرێت و لە ئەنجامدا لە ناوبەری ئەوی خەڵکی دیکەدا جیاوازییەک لە ڕوانگەی بەرپرسایەتی سزا و مەدەنییەوە نابێت.
یاسای مەدەنی وەکوو یەکێک لە گرنگترینی یاسای وڵاتێک، مافی منداڵانی بە دەیان جار خستۆتە بەر باس؛ بۆ وێنە بۆ پاراستن و پەروەردەیی منداڵی ساوا و ڕێوەبەری تایبەتی بە ڕێساگەلی درێژ و کراوەی داڕشتووە. یەک لە گرنگترین ڕێساکان کە لەم دەقە یاسایە گەڵاڵە کراوە، بێبەریکردنی منداڵان لە دەستبەسەردا گرتنی ماڵو سامانی خۆیانە.
پارێزەرێکی دادگا لە وڵامی ئەم پرسیارە کە ئاست و ڕادەی دەسەڵاتی منداڵ بە سەر سامانەکەیدا تا چ ئاستێکە؟ دەڵێ: منداڵ گەرچی وەکوو گەورە ساڵان خاوەی هەرچی مافی مەدەنی خۆیەتی، بە پێی یاسا ناتوانێ مافی خۆی جێبەجێ بکات هەر بۆیە یاسا کەسانێکی دەستنیشان کردووە کە بەڕێوەبەری ماڵی منداڵ لە ئەستۆ بگرن.
ناوبراو لە درێژەدا دەڵێ: ئەوانەی کە مافی ئیدارەی ماڵی منداڵیان هەیە ( ولی قهری، وصی و قیم) ناوزەد دەکات و لە شرۆڤەدا دەڵێ: مەبەست لە وەلی قەهری، باوک و باوەگەورەیەتی. هەڵبەت پێویستە بیری بێنینەوە: لە سیستەمی قەزایی ئێران منداڵانی خوار ١٨ ساڵیش زۆر جار بە تۆمەتگەلی قەزایی حوکمی گرانی قەزایی لە زیندانی تەعزیری چەندین ساڵەوە بگرە تا ئێعدام بە سەریاندا دەسەپێنرێ.
مادەی٢
١. وڵاتانی ئەندامی کونوانسیۆن، ئەو مافەی لەم کونوانسیۆنە لە بەرچاو گیراوە، بۆ هەموو ئەو منداڵانەی کە لە پانتای قەزایی ئەواندا دەژین بە بێ هیچ هەڵاواردنێک لە ڕەگەز، ڕەنگ، ڕەگەزی ژن یان مێرد بوون، زمان، ئایین، بیروباوەڕی سیاسی، نەتەوە، پێگەی ئیتنیکی و کۆمەڵایەتی، ماڵ، نەتوانین، لە دایک بوون یان دیکەی دۆخەکانی تاکەکەسی باوک و دایک و یان دەستنیشانکراوی یاسایی بە هەند وەربگیردرێت و گرێنتی دەکەن.
٢. وڵاتانی ئەندامی کونوانسیۆن هەموو دەستپێسخەرییەکی پێویست بۆ گرێنتی پشتیوانی لە منداڵ لە بەرانبەر هەموو جۆرەکانی هەڵاواردنی سزا بە پێی بارودۆخ، چالاکیێەکان، دەربڕینی ڕاو بۆچوون یان ڕاو بۆچوونی باوک و دایک، دەستنیشانکراوی یاسایی، یان ئەندامانی بنەماڵەی منداڵ جێبەجێ دەکەن.
لە ئێران بە ئاشکرایی دەبینرێ کە بڕگەی ٢ی کونوانسیۆن ـیش لە چەندد خاڵێکی ئێران بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بن پێ دەخرێ. بۆ وێنە لە ڕوانگەی ئاسایش و خۆشگوزەرانی هاوڵاتییانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سیسیتان و بەلوچستان پاش تێپەڕینی پتر لە چل ساڵ لە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هێشتا قوتابخانە بە شێوەی کەپر یان زۆر جار کەلاوە دەبینرێ.
هەر وەها لە سەر مژاری دەربڕینی بیروباوەڕیش و شێوازی ئاشکرای سیاسەتە هەڵاواردنییەکانی سیستەمی یاسا داڕشتنی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە منداڵان خاوەنی بیروباوەڕی کەمینە بۆ وێنە منداڵانی ئایینزای سوننەی موسوڵمان و کریستیانی یان بەهاییەکان و بنەماڵەکانیان لە ترس و وهمی فڕێدان دەژین.
مادەی٣
١ــ لە هەموو دەستپێشخەرییەکانی تایبەت بە منداڵان کە لە لایەن دامەزراوەکانی خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی و گشتی یان تاکەکەسی، دادگاکان، بەرپرسانی سزاکان، یان ئۆرگانەکانی مافەوە جێبەجێ دەکرێ، بەرژەوەندی منداڵ لە گرنگترین ئەرکەکانە.
٢ــ وڵاتانی ئەندامی کونوانسیۆن پەسەندیان کردووە کە پشتیوانی بۆ پاراستنی پێویست بۆ خوشگوزەرانی منداڵان بە پێی ماف و ئەرکی گەورەکانیان، دەستنیشانکراو یان دیکەی ئەو کەسانەی بە پێی یاسا بەرپرسیانن، گرێنتی بدەن و لەم چوارچێوەیەدا هەوڵی جێبەجێکاری و یاسایی گونجاو گەڵاڵە دەکرێ.
٣ــ وڵاتانی ئەندامی کونوانسیۆن گرێنتی دەکەن کە دامەزراوەکان، خزمەتگوزارییەکان، خزمەتگوزاری و ئەو کەرەستانەی کە بۆ پاراستن و پشتیوانی منداڵان ساز کراون هاوتەریبی ئەو پێوەرانە بن کە لەلایەن بەرپرسانی پسپۆڕ و بڕوامەندەوە بە تایبەت لە بواری پاراستن، بێهداشت، ڕێژەی کرێکارانی ئەو دامەزراوانە و شێوەی چاودێری و پشکنین، دیاری کراوە.
لە مافە ئیسلامییەکان چەشنێک لە سزا بە تاوی تەعزیر دەستنیشان کراوە کە جۆر و ڕێژەی بە دەستی دادوەرە و زیندان و سزاکەی نەختە. هەندێ جار حاڵەتگەلێک دێنە ئاراوا کە منداڵ بە یاسا پێویستە سزا بدرێ.
یەکێک لە مافناسەکانی ئێرانی بە ئاماژە بەوەی ئەگەری هەیە منداڵان بکەنە ژێر تەوژمی ئازاری گەورەساڵانەوە، جەخت دەکاتەوە: گەرچی یاسا داڕێژ جیاوازیێەکی لە ناوبەری سزای دژ بە منداڵ و گەورەساڵ نەهێشتۆتەوە، هەندێ سزا هەن کە تەنیا سەبارەت بە منداڵ دەتوانێ جێبەجێ بکرێ؛ بۆ وێنە تاوانێک بە ناوی منداڵ دزی یان فڕێدانی منداڵ یان کوشتنی جەنین دەتوانرێ ئاماژەی پێبکرێ.
لە سەر قەیوم (دەستنیشانکراو) کە لە بەندی ٢ی بڕگەی تایبەتی خۆی ئاماژەی پێدڕاوە، پێویستە ئاشکرا بکرێ کە؛ لە ژێر چەتری یاساکان کۆماری ئیسلامی ئێران باوکگەلێک هەن کە چەنددین جار منداڵانی خۆیان تەمبێ کردووە و ئازاری جەستەییان داون لە حاڵەتێکدا هیچ بە دواداچوونێکی یاسایی دژ بەوان نەسەپێنراوە. هەروەها لە یاسای بنەڕەتی کۆماری ئییلامی ئێران بە ئاشکرا ددانی پێدا نراوە لە حاڵەتێکدا کە باوک ببێتە هۆکاری کوشتنی منداڵەکەی، چونکوو بۆخۆی باوکە حوکمی ناوبراو تەنیا تێپەڕاندنی بواری گشتی هەیە و باوکە لە یاسا ئییلامییەکان قەرەبوو(قصاص) ناکرێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە ئەگەری هەیە ئەوانە ناوی منداڵیان لە سەرە، ڕەنگبێ تووشی کردەوەگەلێک ببن کە بە پێی یاسا بە تاوان بناسرێن، لە لایەکی دیکەوە ڕەنگبێ منداڵان بۆ خۆیان تووشی تاوانێک ببن. مافناسێک سەبارەت بە بەرپرسیارەتی سزاکان دەڵێ: یاسای سزا ئیسلامییەکان بریتی لە حوکمێکە کە لەودا منداڵان لە حاڵەتی تووشبوونی تاوان بەدەرن لە بەرپرسیارەتی سزادان بەڵام نووشبوونی تاوان لە لایەن منداڵانەوە دەربڕی سەرنجی زۆرتر بەوانە، هەر بۆیە یاسایێە کە پەروەردەی ئەوان لە ڕوانگەی دادگاوە لە ئەستۆی سەرپەرشتیاری منداڵان یان لە حاڵەتی نەبوونی سەرپەرشتیار لە ئەستۆی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی منداڵانە. کە لە ناوەندەکانی چاکسازی و پەروەردە ڕۆژانە مافیان پێشێل دەکرێ.
لە هەمبەر بێهداشت دەکرێ ئاماژە بەم خاڵە بکرێت کە زێدەتر ئەو منداڵانەی خاوەنی نەخۆشی تایبەتن، لە هاریکاری هیچ ڕێکخراوەیەکی دەوڵەتی بەهرەمەند نەبوون و تەنیا لە هەندێ لە شارەکان کە ڕێکخراوی خێرخوازی جڤاکی لێیە یارمەتی ئەم منداڵانە یان بنەماڵەکانیان دەکەن بە شێوەیەک کە زۆرینەیان لە دابین کردنی تێچووی پێویست بۆ چارەسەری نەخۆشی پڕۆسەی دەرمان یان دابین کردنی ئەو دەرمانانە کە گرانن دەناڵێنن.
مادەی ۴
وڵاتانی ئەندام کونوانسیۆن دەستپێشخەری جێبەجێ کردنی یاسایی پێویست بۆ مسۆگەر بوونی مافی دیاریکراویان لەم کونوانسیۆنە ئاساییە دەبێ. وڵاتانی ئەندامی کونوانسیۆن بە پێی مافی ئابووری، کۆمەڵایەتی، کولتووری دەستپێشخەریگەلێک لە چوارچێوەی دەکار کردنی زۆرینەی سەرچاوە هەبووەکانی خۆینن و لە ئەگەری پێویست بوون لە چوارچێوەی هاریکاری نێودەوڵەتی بخەنە گەڕ.
لەم بارەوە کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ کردەوەیەکی پێویست یان هاریکاری لە پڕۆسەیەکی پشتوانی لە منداڵان بە ئەنجام نەگەیاندووە. لە پێوەندی دیپلۆماتیکی هەبووی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی چل ساڵی حکوومەت کردنی بەسەر ئێراندا ئەنجام و دەستکەوتێکی بەرچاو نییە تا ئاستێ کە لە هەمبەر دۆخی منداڵان لە پێگەیەنەرە ناوخۆیێەکان ڕێگری کراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان