KMMK:
لە رۆژانی ۶ تا ٨ی گوڵانی ۲۷۲۰ ی کوردی لە شارەکانی بانە و پیرانشار لانیکەم ١٥ کەس لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیەوە دەست بەسەر کراون.
بەگوێرەی هەواڵەکە: ئەم ١٥ کەسە بریتین لە، حیسامەدین پیرانی، ئەمیر قادری، موحەمەد قادری، واحید قادری، سەلام خری ئاغڵان، ئەحەد مەحمود حەسەن، ئەبوبەکر مەحمود حەسەن لە شاری بانە دەست بەسەر کراون. هەروەها لە شاری پیرانشار: ئیدریس کەریم زادە، هادی ئەحمەد پوور، فررهاد ئەحمەدی پوور، بێستون ئەحمەدی پوور، کەریم کەریمی، بەرزان کەریمی، خەلیل کەریمی و یوسف ئەحمەدی لە شارەکانی بانە و پیرانشار دەست بەسەر کراون و بۆ ژوورەکانی ئیدارەی ئتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ و سنە گوێزراونەتەوە.
شایانی باسە کە، تا کاتی بڵاو بونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لەسەر هۆکاری دەسی بەسەر کردنی بەکۆمەڵی ئەم کەسانە لەبەردەست نیە و تەنانەت رێگەیان پێ نەدراوە پەیوەندی بە بنەماڵەکانیانەوە بکەن و لە باری تەندرووستیان هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان