دەستبەسەری گەنجێک لە مەریوان

KMMK:

ڕۆژی سێ شەممەی حەوتووی ڕابردوو، ٢۶ی خاکەلێوەی ٢٧٢٠ی کوردی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڕەکی ” تەرخان ئاوا”ی ئەو شاره گەنجێکی تەمەن ٣٢ ساڵیان بە ناونیشانی “ئیسماعیل ئەردەوانی” دەستبەسەر کردووە.

بە گوێرەی هەواڵەکە لە سەرچاوەیەکی متمانە پێکراوەوە: ئەم هاوڵاتییە بە تۆمەتی هاریکاری یەکێک لە حیزبە کوردییە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر و ڕاگواستراوە بۆ گرووخانەی گشتی ئیتلاعاتی حکوومەت لە شاری سنە.

شیاوی باسە: پاش تێپەڕینی دە ڕۆژ بەسەر دەستبەسەری نابراودا تا ئێستە هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی ئیسماعیل ئەردەوانی دەست نەکەوتووە و هەموو هەوڵەکانی بنەماڵەکەی بێ ئەنجام ماوەتەوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم کەسەوە ٣۵ هاوڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: