محەممەد ئوستاد قادر لە زیندان ئازاد کرا

KMMK:

ڕۆژی دووشەممە یەکی گوڵانی ۲۷۲۰ی کوردی، محەممەد ئوستاد قادر زیندانی سیاسی کوردی خەڵکی شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پاش تێپەڕاندنی یەک لە سێی زیندانییەکەی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری سەقز ئازاد بوو.
محەممەد ئوستاد قادر ڕێکەوتی ۱۲ی گەلاوێژی ۲۷۱۸ی کوردی، هاوڕێ لەگەڵ هوشمەند عەلیپوور بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئیسلامی ئێران دەسبەسەر و لە لایەن دادگای ئینقلابی حکوومەت لە شاری سنە، لە ڕێکەوتی ۸ی بەفرانباری ۲۷۱۹ی کوردی دادگایی و محەممەد ئوستاد قادری ۵ ساڵ زیندانی و هوشمەند عەلیپوور بە ئێعدام مەحکووم کران.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان