شیمانەی تووشبونی حەبیب الله لەتیفی بە ڤایرۆسی کڕۆنا/ گیانی ناوبراو لە مەترسی دایە

KMMK:

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان نیشانەگەلێک لە تووشبوونی حەبیب الله لەتیفی زیندانی سیاسی بەندکراو لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە بە ڤایرۆسی کڕۆنا بوونی هەیە و ئەم زیندانییە سیاسییە لە دۆخێکی جەستەیی ناجێگیر دایە.

شیاوی باسە کە شیمانەی تووشبوونی ناوبراو بە نەخۆشی کووید۱۹ لە کاتێکدایە کە ناوبراو نەخۆشی هەرسک (گوارشی) سندروومی ڕیخۆڵەی هەڵخڕاو و ئاڵۆزی دەروونی و خەمۆکی لە گەڵە.
حەبیب اللە لەتیفی ۱۳ساڵە لە زینداندایە و تا ئێستە جارێکیش مەرەخەسی پێنەدراوە. حەبیب اللە لەتیفی، چالاکی سیاسی و خوێندکاری ئەندازیاری پیشەیی، خەزەڵوەری ۲۷۰۷ی کوردی لە شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر و بە تۆمەتی ” هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی” ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا.
پاش تێپەڕینی ۱۰ ساڵ لە زیندان مانەوە و هەوڵی بنەماڵە و پارێزەرەکەی، حوکمی ئێعدامی حەبیب اللە لەتیفی بە پلەیەک داشکان بووە بە زیندانی هەتاهەتایی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان