KMMK:
زیندانییەکی سیاسی کوردی خەڵکی خۆراسانی شوماڵی بە ناوی “سەکینە پەروانە” بۆ نەخۆشخانەی دەروونی ئەمیر ئاوا گوازرایەوە.
بە گوێرەی هەواڵەکە: سەکینە پەروانە ۳۰ساڵی تەمەە و لە ۱۸ی ڕێبەندانی ۲۷۱۹ی کوردی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ بەندی ۲۰۹ی زیندانی ئەڤین گوازرابوویەوە.
ناوبراو بە بۆنەی نووسینی درووشم لە زیندانی ئەڤین بۆ زیندانی قرچەکی وەرامین ڕاگوێزرا و لە کاتی گواستەوە لە لایەن هێزەکانی زیندانەوە کەوتە بەر لێدانی گران وبۆ ماوەی دە ڕۆژ بە کەلەبچەوە لە ژووری تاکەکەسی ڕاگیرابوو.
بە گوێری ئەو هەواڵانەی بە KMMK گەیشتوون لە کاتی ئەو ئەشکەنجەیەی لە کاتی گواستنەوە بەسەری دێنن، تووشی کێشەی ڕۆحی بووە کە ڕایەدارانی زیندان ناچار بوون بیگوازنەوە بۆ ناوەندی دەروونی.
شیاوی باسە کە: بە پێی کۆتایی هاتنی خولی دەسبەسەری خاتوو پەروانە بە بۆنەی نەبوونی باری ماڵی لە دانانی بارمتەی ۵۰ ملوێن تمەنی کە لە لایەن دادگای حکوومەتەوە دیاری کرابوو هێشتا لە زیندان ماوەتەوە.
شیاوی باسە : ئەو تۆمەتەی نراوەتە پاڵ خاتوو سەکینە پەروانە ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییە دژبەرەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیەندروە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان