سەرپێڵ زەهاو/بەڕێوەبەری کاناڵی تێلگڕامی “ڕاوێژ پرێس” بە بارمتە ئازاد کرا

KMMK:

یەکشەممە ۲۴ خاکەلێوەی ۲۷۲۰ کوردی شەهرام سەفەری ڕۆژنامەوان و بەڕێوەبەری کەناڵی تێلگڕامی “ڕاوێژ پرێس” بەدانانی بارمتەی شێست ملوێن تمەنی ئازاد کرا.

چوارشەممە ۲۰ی خاکەلێووەی ۲۷۲۰ی کوردی، شارام سەفەری ڕۆژنامەوان و بەڕێوەبەری کەناڵی تێلگەرامی ” ڕاوێژ پرێس” بە هۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵ و ئاماری تووشبووان بە وایرۆسی کڕۆنا بانگهێشتی دادگای کۆماری ئیسلامی کرا بوو.

حکومەتی ئێران بە شاردنەوەی ئەژماری تووشبووان بە وایڕۆسی کڕۆنا، خۆی بۆتە هۆکاری سەرەکی بڵاو بوونەوە و پەڕەسەندنی هەرە زۆرتری ئەو وایرۆسە و بە هەڕەشە کردن لە ڕۆژنامەوانان و مێدیای گشتی لە جێگای ووشیاری دان بە خەڵک، بە سیاسەتی سەرکوت کردنی ڕۆژنامەوانان و شاردنەوە لە هەمبەر ڕێکاری درووست تمایەتی پێش بە بڵاوبوونەوەی داتاکانی واقعی ئەم کارەساتە بگرێت.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان