لە۳۲ڕۆژەمین مانگرتنی موحمەدعەبدوڵاهی داگیانی دەکەوێتەمەترسی

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆفی کوردستان ،موحەمەد عەبدوڵاهی گیراوی سیاسی کوردلەزیندانی ورمێ بەهۆی مانگرتنی لەخواردن دوای ۳۲ڕۆژدۆخی جەستەیی کەوتۆتەمەترسی و  کاربەدەستان لەدوای ۲۰ڕۆژلەمانگرتن بەجێگەی لەبەرچاوگرتنی داخوازیەکانی دەنێرن بۆ “قەرەنتینە”ی زیندان.

موحمەدعەبدوڵاهی گیراوی سیاسی کورد ڕۆژی ۹ی جۆزەردانی مانگی ڕابردوو لەدوای ئەوەی ناڕەزایەتی خۆی دەبڕی لەمەڕ ئەو سزایەی کەبەسەریداسەپاوەو  چەندین جار باسی کردوەکەهیچ تاوانێکی ئەنجام نەداوە و لەبەردەم هیچ دادوەر و” ڕێدارێکی” ئیتلاعاتیدا ،دانی بەهیچ تاوانێکدانەناوە ،کەچی سزای ئێعدامی بەسەرداسەپاوە .ناوبراو ڕۆژی شەمەی ڕابردوو دوای ئەوەی توشی خوێن بەربوونی گەدەوسەرگێژەو لاوازی و کزبونی بینایی چاوی دەبێت ،جێ نشینی دادوەری شاری ورمێ پێی دەڵێت؛دەست لەمانگرتنەکەت بەردەو داوای لێبوردنی گشتی بکە!ناوبراجگەلەوەی کاتێک دەیبەن بۆدەرمانگای زیندان ئیزن نادات” سۆڕونگی”خۆراکی بۆ پێوەبکرێت،زۆرئازایانە بەدادوەرەکەدەڵێت دەست لەمانگرتن بەرنادەم” یان زوو بەزوو ئێعدامم بکەن یان ئازادم بکەن “من بێتاوانم !

شایانی باسە موحەمەدعەبدوڵاهی لەڕۆژی ٤ۍ خاکەلێوەی ساڵی ٨۹ی هەتاوی لەشاری مهاباد دوای ئەوەی بەدەسرێژی هێزەکانی ئیتلاعات بریندار دەکرێت ،دەنێردرێت بۆخەستەخانەیکی سەربازی ودوای ۹۱ڕۆژ دەسبسەری لەئیتلاعاتدا، لەدادگای شۆڕشی مهاباددا سزای لەسێدارەدانی بۆدەردەچێت .دەبێت بگوترێت ناوبراو لەدرێژەی ئەم شەش ساڵ حەپسەدا لەبوونی وەکیل بێبەش بوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان