خۆكوژی كچێكی لاو له‌ سه‌قز

KMMK:
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ ١٤ی خاكه‌لێوه‌ی ٢٧٢٠ی كوردی، كچێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵان به‌ ناوی « سروه‌ عه‌بدی » خه‌ڵكی گوندی تۆماری قامیش سه‌ر به‌ شاری سه‌قز ده‌ستی دایه‌ خۆكوژی.

به‌ پێی راپۆرته‌كه‌: ئه‌م كچه‌ لاوه‌ به‌ شێوه‌ی خۆهه‌ڵواسین ده‌ستی داوه‌ته‌ خۆكوژی و له‌ئاكامدا گیانی له‌ده‌ست داوه‌.
جێگای ئاماژه‌یه‌: هه‌تاكو كاتی بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ هۆكاری خۆكوژی ناوبراو دیار نییه‌.

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان له‌و بڕوایه‌دایه‌: نه‌بونی سیاسه‌تی پێویست و باش بۆ به‌كار هێنانی هێزی كاری لاو، هه‌ژاری، نه‌بونی پرۆگرامی درئژخایه‌نی ئابوری، بێكاری، هه‌ڵاوردنی روون دژ به‌ژنان له‌ یاساكانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و… بوه‌ته‌ هۆی تێك چون و خاو بونه‌وه‌ و لێك ترازانی بنچینه‌ی بنه‌ماڵه‌كان و ته‌نانه‌ت هه‌ڵكشانی تۆقێنه‌ری خۆكوژی له‌ نێوان لاوان و نوێ لاوان له‌م به‌شه‌ له‌ كوردستانه‌.

به‌ پێی ئاماری ناوندیی KMMK له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی زایینیه‌وه‌ تا ئێستا ٧ پیاو و به‌ ئه‌ژمار كردنی ئه‌م كه‌سه‌ ٤ ژن له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆتاییان به‌ ژیانی خۆیان هێناوه‌.

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان

%d bloggers like this: