سەرپێڵ زاهاو: کوژرانی کچێکی گەنج بە دەستی براکەی

KMMK:

دووشەممە۱۱ی خاکەلێووەی ۲۷۲۰ی کوردی، کچێکی گەنج بە ناونیشانی پەروانە پاڵانی ۲۰ساڵ تەمەن دانیشتووی گەڕەکی تازئاوای سەرپێڵ زەهاو کوژرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە: ئەم کچە گەنجە بە دەستی براکەی بەناوی خەلیل پڕوکاوە. نیشانەکان وا دەری دەخەن کە کوژرانی پەروانە پاڵانی بەهۆی کێشەی نامووسی لە لایەن براکەیەوە هاتۆتە ئاراوە.
نایەکسانی و ڕوانگەی جنسی سەبارەت بە ژنان وەکوو کاڵا یان کەرەستەیەک کە موڵکی پیاوانە دێتە هەمار،
هەر ئەم مژارە بووە بە هۆی ئەوەی هەموو چەشنە نادادوەری و ستەمێک سەبارەت بە ژنان بێتە ئاراوە.
شیاوی باسە کە؛ هەژاری،بێکاری، مادە هۆشبەرەکان، کوشتنی نامووسی لە ژێر ناوی نامووس، خۆکوژی و … بە هۆی گرنگی پێنەدانی بەرپرسانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تەرخان نەکردنی پێداویستی خۆشگوزەرانی لە کۆمەڵگا لەم بەشەی کوردستان بە شێوەی ئەستوونی لە هەڵکشاندایە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینیەوە تا ئێستە ۱۰ کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان کوشتووە یان کوژراون کە بە هەژماری ئەم ڕووداوەوە ڕێژەی گیان بەخت کردوان بە ۱۱ کەس گەیشتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان