شارێکی مێژویی لەباکوری کوردستان دەکەوێتە بن ئاو

شارێکی مێژویی لەباکوری کوردستان دەکەوێتە بن ئاو

ڕاپۆرتێک لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانەوە ,

دوای ئەوەی بۆدواجار لەسەدەی ڕابردودا کورد لە باکوری کوردستان پەراوێز کەوت ،حکومەتە یەک لەدوایی یەکەکانی تورکیە جگەلەئینکاری کورد،کەوتنەپلاندانان بۆ لەناوبردنی ئاسەوارو شارستانیەتی وڵاتی کوردان ،لەوپەیوەندیەدا بەهۆی ئەوەی کوردستان سەرچاوەی ئاوی دوو ڕوباری گەورەی ئاوی شیرین وەکو دجلەوفوڕاتە،حکومەتەکانی تورک لەمێژوی سەدساڵەی خۆیاندابەبیانوی ئاوەدان کردنەوو دروستکردنی کارەبا جگەلەوەی زۆرگوندو مەزرای و قۆپی ودارستان خستۆتەبن ئاو ودانیشتوانی ئەودەڤەرانەش چۆڵیان کردو ئاوارەی شارەتورک نشینەکان کران .

لەدرێژەی ئەم پیلانانەدابۆ گۆڕینی جۆغڕافیاو دیموگرافیای ناوچەکەو هەژمونی نزامی سیاسی زیاتر بەسەرکوردو ئەووڵاتانەی ترکەڕۆباری دجلەوفوڕاتی پێدادەڕوات ،بەنداوێک لەدەیەی ڕابرودا بەناوی “وزەی کارەبایی ئاوی ئیلسوو”لەباکوری کوردستان ولەسەرئاوی ڕوباری فوڕات بۆنیاد نرا ،کەزۆرترین ناڕەزایی ناوخۆیی ودەرەکی لێکەوتەوە تەنانەت وڵاتانی ئوروپایی قەرزو سامانەکانی خۆیان کێشایە دەرەوە وبەوکارە کاری وێستگەی کارەبایی ئیلسوو پەکی کەوت بەڵام لەمانگی بەفرانباری ساڵی پاردا پەرلەمانی تورکییە بەفەرمی ئیزنی بەحکومەت داوەکە کاری بەنداوەکە تەواو بکات.

لەئەگەری پڕبوونی ئەم بەنداوەدالەئاو ،شارێکی مێژویی دەکەوێتەبن ئاو .ئەم “شارەحەسەن کەیف “ەکە شیمانەدەکرێیت دانیشتوانەکەی ٨۰ هەزار کەس ببێیت ،وهەرلەئیستاوە دەبێیت چاوەڕوانی ئاوارەبوونی ئەم ٨۰هەزارکەسە جگە لەدانیشتوانی گوندەکانی دەروبەر ئامادەبکەین . کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای مەحکوم کردنی ئەم کردەوانەی حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی تورکییە، دوای ئاگاداری لەمەڕ هەستیاربونی ئەم بابەتە،داواکاری وداخوازی خۆی ئاراستەی ڕێکخراووکۆمەڵگای نێونەتەوەیەکانی جیهانی پەیوەندیداربەمافەکانی مرۆڤەوە دەکات تاوەکوو پێش لەئاوارەبون خەڵک و ژێرئاوکەوتنی ئاسەوار وناسنامە وکلتوری کۆنی مرۆڤایەتی لەودەڤەرە بگیردرێیت.

شایانی باسە حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لەو بوارەدا لە کردەوەدا هیچی لەتورکیا کەمی نییە و ئەویش بەدروست کردنی بەنداوەکانی ناوچەی هەورامان وشاهۆ ،جگەلەگۆڕینی سروشتی ناوچەکە کارەساتی مرۆیی وژینگەیی خوڵقاندوە و گوندی هەجیج و کانیاوی بڵ کەوتنەبن ئاو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان