پێگەی مافەکانی ژن لە یاساکانی ئێران و بەراوەرد کردنی لە گەڵ یاسای نێودەوڵەتی(بەشی ۲)

KMMK:
مادەی ۳ی لە کونوانسیۆنی لابردنی هەڵاواردن دژ بە ژنان دەڵێت: دەوڵەتانی ئەندام دەبێ لە هەموو بوارەکانی، سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری و کەلتووری، هەموو دەسپێشخەرییەکی پێویست بۆ وێنە یاسا دانان بسەپێنن، بۆ ئەوەی لە پێشکەوتن و پەرەگرتنی تەواوی ژنان خاترجەم بن و لە ئەنجامدا، بایەخمەند بوونی ژنان لە مافی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتی لە سەر بنەمای هاوسانی لە گەڵ پیاوان گرێنتی بکەن،هەموو ڕەهەندەکانی ئەم گرێبەستە لەیاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بن پێ خراوە. بۆ وێنە لە ماددەی (٤٤۸) لە شرۆڤەی دیە هاتووە: دیە، بڕێکی ماڵی دیاریکراوە کە لە شەرعی پیرۆز، بەهۆکاری جینایەتێک بە ئەنقەست لە سەر گیان نەهاتێبێتە ئاراوە، یان ئەندام، یان جینایەتێکی بە ئەنقەست لە باباتگەلێکە بە هەر هۆکارێک قەرەبووی نییە، دیاری کراوە. ئەم بابەتە یەک لە هەڵاواردنە ئاشکراکانە لە یاسای سزا ئیسلامییەکانی دژ بە ژنان، گەرچی لە سێ ساڵی دوایی بە پێی دەنگی دیوانی باڵای ئێران ژمارە (۱۳۹۸/۲/۳۱-۷۷۷) تا ئاستێک چاکسازی بەسەر ئەم یاسایەدا هاتووە، بەڵام بەکردەوە گۆڕانی بەسەردا نەهاتووە، بە پێی ماددەی (۵۵۱) لە یاسای سزا ئیسلامییەکان دیەی ژنێک نیوەی دیەی پیاوێکە.
لە پر تایبەت بە دیەی تێدابردنی جەنین ـیش بەندی ۶ی ماددەی ٤۸۷ دیاری کراوە:
دیەی جەنینێک کە ڕۆحی تێدادەرکەوتووە گەر کوڕ بێت دیەی تەواو و گەر کچ بێت نیوەی دیە و گەر (مشتبە) بێت یەک لە چواری دیەی تەواو دەگرێتەوە.
لە پێۆەندی لە گەڵ یاساکانی میرات یش بە ئاشکرایی دەتوانی هەڵاواردنی ڕەگەزی ببینی، یاسا بە ڕوونی مافی ژنان بن پێ دەخات و مافێکی تەواو نایەکسان بۆ ئەوان دیاری دەکات.
میرات بریتییە لە مافی ماڵی و ئابووری کە هەندێ جار کەسەکان پاش مردنی ئەندامی بنەماڵە یان خزمەکانیان لێی بایەخ مەند دەبن، لەم چوار چێوەیەشدا یاسادانەر هەڵاواردنی ئاشرای ڕەگەزی دژ بە ژنان ڕەچاو کردووە، ماددە (۹۰۷)ی یاسای مەدەنی ڕایدەگەیەنێت میرات بەرکەوتنی کچ نیوەی کوڕە، گەر کۆچ کردووە باوک و دایکی نەبێت و چەندد منداڵی جیاوازی هەبێ و هەندێکیان کوڕ و هەندێکیان کچ بن، کوڕ دوو ئەوەندەی کچ میراتی بەر دەکەوێت.تەنانەت میرات بردنی ژن لە مێرد یەک لەهەشتی میراتی پیاوە لە کاتێکدا میراتی پیاو لە ژنەکەی هەموو هەبوونیەتی.
مادەی ( ۶ ) ئەو دەوڵەتانەی ئەندامن پێویستە بەهەر چەشنە دەسپێشخەرییەک بۆ وێنە دارشتنی یاسا ڕۆڵیان هەبێ بۆ ئەوەی لە هەر چەشنە مامەڵەیەک لە سەر ژنان و بەهرە بردنی لە فرۆشتنی جنسی ئەوان ڕێگری بکرێت. هەر چەند لەش فرۆشی لە ئێران تاوانە و سزایشی هەیە و بە پێی چۆنیەتی تاوانەکە لە هەمبەر کەسانی خێزاندار دەتوانێ سزای مردنیشی پێوە بێت، بەڵام لەش فرۆشی ژنان و هەمیش بە نیسبەتێکی زۆر کەمتر لەش فرۆشی پیاو ( کە هەندێکیان خزمەتگوزاری جنسی پێشکەشی پیاوان دەکەن) ئاساییە لەو بابەتانەیە کە لە وڵات دەبینرێ. لە هۆکارەکانی ڕووکردنی ژنان بە لەشفرۆشی، هەژاری، مادەی هۆشبەر، بەمێردانی زۆرملێ، بێکاری، تمووحی زۆری پیاوان هەبوونی کەشێکی پڕ لەبێ هیوایی لە ناوبەری گەنجان و نەبوونی پێداویستی گونجاو بۆ هاوسەرگیری و پێکهێنانی بنەماڵە، هاوسەرگیری سەرلەنوێ و جوێ بوونەوە بژمێری.
دواین ئامارەکانی بێهزیستی دەری دەخات کە تەمەنی لەش فرۆشی لە ئێران ۱۶ ساڵانە، بەڵام هێشتا بۆ ئەم پرسە بەرپرسان هیچ دەسپێشخەرییەکی کارامە و ڕێگرانەیان نەبووە و نە ناساندنێکی ڕاست پیشان دراوە ونە ڕێگە چارەیەکی گونجاو کە ڕێ لە پەرەسەندنی بکات. ئەم پرسە وەکوو تابۆیەکی کۆمەڵایەتی هێشتا شاردراوەتەوە وئامارێکی درووست لە بەر دەست نیێە. لە دواین ڕادەربدین لە زاری بەڕێوەبەری گشتی نووسینگەی خەسار بەرکەوتوانی کۆمەڵایەتی ڕێخراوی بێهزیستی لەساڵی ۸۶ بە تیشک خستنە سەر ئەو بابەتە کە تەمەنی لەش فرۆشی لە ئێران لە خوارەو تەمەنی کچانی هەڵهاتوو لە ماڵ ۹ساڵ و قەیراناوییە.
بە پێی ووتەکانی ئەم بەرپرسە:” بە پێی ئاماری هەبوو لە کچانی هەڵهاتوو لەشاری تاران، کۆبەندی تەمەنی کچانی هەڵهاتوو ۹ بۆ ۱۷ ساڵە.” لە لایەکی ترەوە، دوکتۆر قەرایی سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمەڵناسی ئێران لە نیوەی ساڵی ۹۰ ڕایگەیاند: هەنووکە تەمەنی لەش فرۆشی لە ئێران ۸ بۆ ۱۰ ساڵ دابەزیوە و لە تەمەنی۲۰بۆ ۳۰ ساڵ بە ۱۲ بۆ ۱۸ گەیشتووە.
بە گوێرەی هەواڵەکان ناوەندی ئاماری لەش فرۆشی لە شاری تاران ۸ هەزار باند ڕاگەیەندراوە.
موعینی کارناسی خەسارە کۆمەڵایەتییەکان، ڕایگەیاندووە: نێوان ۳۰۰ بۆ ۶۰۰ هەزار ژنی لەش فرۆش لە کۆمەڵگا توانای ڕەت هەڵگرتنیان هەیە و زۆرینەی قوتابیانی دواناوەندی ئەم قەیرانە کۆمەڵایەتییەیان بە شێوەی فەرمی وەردگرن. بە پێی ئامارەکانی ناوەندەکانی سەرلەنوێ پەروەردە کردنەوەی ڕێخراوی بێهزیستی ۱۰ بۆ ۱۲ لە سەتی ژنانی شەقامی خێزاندارن و زۆرینەیان لە تەمەنەکانی سەرەتای گەنجی ۲۰ بۆ ۳۰ ساڵدان.
مادەی ۷
دەوڵەتەکانی ئەندامی کونواسیۆن ئەرکدارن دەسپێشخەری پێویست بۆ سڕینەوەی هەڵاواردن دژ بە ژنان لە ژیانی سیاسی و گشتی وڵات، هەڵبژێرن و بە تایبەت بەڵێن بدەن کە لە دۆخی هاوسان لە گەڵ پیاوان، ئەم مافانەی خوارەوە بۆ ژنان دابین بکەن:
یەک: مافی دەنگدان لە هەموو هەڵبژاردنە گشتییەکان و وەشانەوە و بەربژێریان لە هەموو ئەو ئۆرگانانەیان هەبێت کە بە هەڵبژاردنی گشتی دەردەکەون.
دوو: مافی بەشداری لە دیاریکردنی سیاسەتی دەوڵەت و جێبەجێ کردنین و لە ئەستۆ گرتنی پۆست و پلەی دەوڵەتی و جێبەجێ کردنی ئەرکە گشتییەکان لە هەموو ئاستە حکوومییەکانی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران: مافی بەشداری لە ڕێخراوە و ئەنجوومەە نا دەوڵەتییەکانی تایبەت بە ژیانی گشتی و سیاسی وڵات.
لە چوارچێوەی ئەم گرێبەستە دەتوانی ئاماژە بکەی بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر ئایدۆلۆژیای ئیسلامی شێعە بنیات نراو لە سەر ویلایەتی موتڵەقەی فەقێیە.لەم چوار چێوەیە ژنان بە تەواوی لە هەبوون لە پێکهاتەی ڕێوەبەری بێبەری دەکرێن و هیچ ژنێک ناتوانێ بە پێگپێگەیەکی بەو جۆرە بگات.هەموو ئەندامانی شۆرای نگابان، ئەندامانی شۆرای نگابان، بەیتی ڕێبەری، ئەندامانی (تشخیص مصلحت نظام) و دیکەی دامەزراوە سەرەکییەکانی پیاون.
لە پیشەگەلێک و دامەزراوەگەلێکی وەکوو ئیمامی جەماعەت، دادوەری و دادوەر لە لقگەلێکی گرنگی دادگایی ژنان پێگەیەکیان نییە. بەرپرسانی سێ ئۆرگانی گرنگی دەوڵەتی وەکوو هێزی قەزایی، هێزی جێبەجێکار و هێزی یاسادانانیش پیاون و ژنان مۆڵەتی هەبوونی ئەو پێگانەیان نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان