KMMK:
دووشه‌ممه ٢٦ی ره‌شه‌مه‌ی ٢٧١٩ی كوردی، مه‌حیه‌دین ئه‌شره‌فی باوكی به‌ندكراوی سیاسی سیامه‌ك ئه‌شره‌فی سه‌رله‌نوێ بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات كراوه.
به پێی زانیاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان باوكی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسیه ئه‌مشه‌و بانگهێشتی ئیتلاعات كراوه و له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاته‌وه بردراوه‌ته ناوه‌ندی ئه‌منیه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران.
به پێی زانیاری گه‌یشتوو دۆخی ته‌ندروستی سیامه‌ك ئه‌شره‌فی زۆر ناجێگیر راگه‌یه‌ندراوه. به ناجێگر تر بونی دۆخی ته‌ندروستی و لاوازی هێزی له‌شی به‌رپرسانی به‌ندیخانه هه‌وڵی كۆتایی هێنان به مانگرتنی ناوبراویان داوه و له‌م كاته‌دا ئاماده نین ناوبراو بگه‌یه‌ننه ناوه‌ندێكی ده‌رمانی.
جێگای ئاماژه‌یه كه سیامه‌ك ئه‌شره‌فی به هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی به‌ندیخانه له به‌رانبه‌ر داواكاریه‌كانی ده‌ستی داوه‌ته مانگرتنی وشك.
تا ئێستا هه‌وڵی به‌رپرسانی به‌ندیخقنه‌ی ورمێ بۆ كۆتایی هێنان به مانگرتنی ناوبراو به‌ئاكام نه‌گه‌یشتوه و له‌وانه‌یه هه‌وڵ بده‌ن به زه‌خت كردن له بنه‌ماڵه و باوكی ناوبراو وابكه‌ن ناوبراو كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌ی بێنێت.
سیامه‌كی ئه‌شره‌فی له مانگی رێبه‌ندانی ئه‌مساڵه‌وه به هۆی وڵام نه‌دانه‌وه‌ی داواكاری ئازادی مه‌رجدار و بێ رێزی ئیشبه‌ده‌ستانی به‌شی ٩ی به‌ڕێوه‌به‌ری سزای دادگه‌ی كۆماری ئێران له ورمێ به بنه‌ماڵه‌كه‌ی، ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان