گیراوانی عەقیدەتی مەحکووم بە سێدارە؛ قاسم ئابەستە، کارمان شێخە و خوسەرەو بەشارەت

KMMK:

ڕێکەوتی ۱۴ی ڕێبەندانی ۲۷۱۹ی کوردی حوکمی ئێعدامی قاسم ئابەستە هاوڵاتی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێڕەوی ئایینزای سوننە، لە لایە دادگای حکومەتی کوماری ئیسلامی ئێرانەوە پەسەند و بەناوبراو ڕاگەیەندرا.

قاسم ئابەستە ۱۶ی سەرماوەزی ۲۷۰۸ی کوردی بە تۆمەتی: “افساد فی الارض”  دەسبەسەر و حوکمی بۆ دیاری کرا.

ڕێکەوتی ۱۴ی ڕێبەندانی ۲۷۱۹ی کوردی، حوکمی ئێعدامی کامران شێخە لە ڕێی پارێزەرەکەیەوە( مەحموود عەلیزاده تەباتەبایی)وە پێی ڕاگەیەندرا.

کامران شێخە زیندانی بیروباوەڕی پێڕەوی ئایینزای سوننە ڕێکەوتی ۱۶ی سەرماوەزی ۲۷۰۸ی کوردی له لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکومەتی ئێران لە ورمێ و بۆ ماوەی ۸ مانگ بە تۆمەتی محاربە کەوتە بەر ئەشکەنجە و لێپێچینەوە.پاشان  ڕاگواسترا بۆ زیندانی ئەوین و پاشان ڕێکەوتی ۲۵ی خاکەلێوەی ۲۷۱۱ی کوردی بۆ زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج ڕاگوازرا.
ناوبراو لەگەڵ هاودۆسییەکانی بە تۆمەتی کوشتنی سەربازێک و مامۆستایەکی سوننە بە ناوی “عەبدولڕەحیم تینا” تۆمەتبار کران.
ڕێوڕەسمی دادگایی ناوبراو بە تۆمەتگەلی “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی نەتەوەیی، پڕوپاگەنده دژ بە دەسەڵات، ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان” افساد فی الارض” لە لایەن لقی۲۸ی دادگای ئینقلابەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر موقەیسە بەڕێوە چوو. ئەم حوکمە پاش ناڕەزایی دەربڕین بۆ لقی ٤۱ی دیوانی باڵای ئێران بە سەرۆکایەتی دادوەر ” ڕازینی” نێردرا. دیوانی باڵای ئێران لە کۆتایی ساڵی ۲۷۱۶ی کوردی ئەم حوکمەی پوچەڵ کرایەوە و بۆ پێداچوونەوەی دووبارە نێردرا بۆ لقی ۱۵ی دادگای ئینقلاب و لەوێ بە تۆمەتی “افساد فی الارض” و لە ژێر گوشاری ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە ورمێ دیسان پەسەند کرایەوە .
ناوبراو لە گەڵ دوو کەس لە هاودۆسییەکانی بەناوەکانی “ئەنوەر خزری و خوسرەو بەشارەت” ڕۆژی ۲۸ی خەرمانانی ۲۷۱۷ی کوردی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج بۆ زیندانی ورمێ ڕاگواستران وڕێوڕەسمی دادگایی هەردووکیان ڕێکەوتی ۹ی پووشپەڕی ۲۷۱۸ لە لقی ۱۲ی پێداچوونەوە بەڕێوەچوو و لەم دادگایە کامران شێخە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست بە قەساس مەحکووم کرا.

ڕێکەوتی‌۱۴ی ڕێبەندانی ۲۷۱۹ی کوردی حوکمی ئێعدامی خوسرەو بەشارەت خەڵکی مەهاباد پێی ڕاگەیەندرا.
ئەم زیندانییە بیروباوەڕیەی پێڕەوی ئایینزای سوننە بە تۆمەتی تیرۆری مامۆستایەکی ئاینیی لە ڕێکەوتی ۱۶ی سەرماەزی ۲۷۰۸ی کوردی مەحکووم کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: