KMMK:
ڕۆژی یەکشەممە ۲۰ی ڕێبەندانی ۲۷۱۹ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناوی «نەبی ئەحمەدپەنا» خەڵکی پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کوێستانە سنوورییەکانی ئەم شارە تووشی سەرمابردوویی دەبێ و بەیارمەتی هاوڕێکانی بۆ یەکێک لە بنکە دەرمانییەکانی پێرانشار دەگوازرێتەوە.
هاوکات کۆڵبەرێکی دیکە بەناونیشانی «محەممەد فەقێ زادە» لە لایەن هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێرانەوە تەقەی لێدەکرێ و بە گرانی بریندار دەبێت.
بەگوێرەی هەواڵەکە: ناوبراو بۆ چارەسەری بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکان دەگوازرێتەوە و هەنووکە باری تەندرووستی ناجێگیرە.
بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم دوو کەسەوە ۲۱ کۆڵبەر و کاسبکار بریندار بوون و ۲ کۆڵبەر و کاسبکاریش کوژراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان