فەرزانە جەلالی سزای یەک ساڵ زیندانی بەسەردە سەپا

KMMK:

بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: «فەرزانە جەلالی» چالاکی مەدەنی و یەکێک لە چالاکانی بەرچاوی بواری ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، سزای یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.

ئەم چالاکەی بواری ژنان، لە لایەن لقی ۲ی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە کرماشان کە دادوەرەکەی نێوی شاهروخ مورادی بوو، بە تۆمەتی پڕووپاگەندە دژی نیزام (حکوومەت) سزای یەک ساڵ زیندانی تەعزیری بە سەردا سەپا.

لە پەیوەندی لەگەڵ تۆمەتی سیخوڕی و ئەندامێتی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) ناوبراو بێ تاوان دەرچوو.

جێگای ئاماژەیە: پارێزەری فەرزانە جەلالی پێی راگەیاندووە، کە تا بیست رۆژ کات لەبەردەست دایە بۆ تانە دان لە حوکمەکە و ناوبراو تا ۲۰ رۆژ دەتوانێت تانەکەی ئامادە بکات بیداتە دادگای پێداچوونەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان