شارۆمەندێکی کورد لە مازەندەران دەستبەسەرکرا

KMMK:

ڕێکەوتی ۱٤ی ڕێبەندانی ۲۷۱۹ی کوردی، لە شاری کەلاردەشت سەربە پارێزگای مازەندەران هاوڵاتێەکی کورد بەناوی عەبدوڵا حوسەینی کوڕی عەلی خەڵکی شاری سەقز لە لایەن پۆلیسی شاری کەلاردەشتەوە دەستبەسەر دەکرێت.
بەپێی سەرچاوەێیکی باوەڕ پێکراو عەبدوڵا حوسەینی بە دەستبەسەری هەناردەی زیندانی حکومەتی ئێران لە شاری سنە کراوەتەوە.

شایانی باسە لە ساڵی ۲۷۰۹ی کوردی لە دوای ئەوەی هاوژینەکەی لە ڕووداوێکدا وەک بکوژی کەسێک دەناسرێت، بەڵام ناوبراو ئەم قەتڵە دەخاتە ئەستۆی عەبدوڵا. دواتر ناوبراو لە عەبدوڵا جیا دەبێتەوە و ژیانێکی نوێ دەست پێدەکات.

چەند ساڵ پێش لە شاری بانە ئەو ژنە بە بیانووی ناموسی لە لایەن مێردە نوێکەی دەکوژێت و ئێستا لە نەمانی ژنی گومان لێکراودا، خاوەن خوێنێ پیاوی کوژراو هەڵیان پێچاوەتە سەر عەبدوڵای حوسەینی و لە ڕێگەی یاساییەوە داوای خوێنێ کوڕی کوژراویان دەکەن و دادگاش داوای بڕی هەشت سەد ملیون تمەنی کردوە بۆ ئازادکردنی کاتی نەوبراو تا یەک لایی کردنەوەی دۆسیەی دادگا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان