برینداربوونی کۆڵبەرێکی تر لە پیرانشار

KMMK:

پێنج‌شەممە، ۱۰ی ڕێبەندان‌ی ۲۷۱۹ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناوی محەمەد ئیزەدی تەمەن ۲۷ ساڵ خەڵکی پیرانشار لە سنوورە دەستکردەکانی کۆماری ئیسلامی لە پیرانشار بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران بە گرانی برینداربوو.

بە گوێرەی هەواڵەکە ئەو کۆڵبە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕاگواستراوەتەوە ناوەندی دەرمانی لە مهاباد .

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستا بە برینداربوونی ئەم کۆڵبەرە سەرجەم ۱۷ کۆڵبەر و کاسبکار بریندار و ۲ کۆڵبەر کوژراون .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان