گەنجێکی دانیشتوی مەهاباد خۆی کوشت

KMMK:
هەینی ۴ی رێبەندانی ۲۷۱۹ی کوردی، عەبدوڵا خزرپوور خەڵکی مەهاباد دەستی داوەتە خۆکوژی و گیانی لەدەست داوە.

تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری خۆکوژی ئەم گەنجە هیچ زانیاریەک بەدەست نەکەوتوە.
جێگای ئاماژەیە کە: هەژاری، بێکاری، نەبونی ئازادیە کۆمەڵایەتیەکان و کێشەگەلی بنەماڵەیی لە هۆکارە سەرەکیەکانی خۆکوژی لە رۆژهەڵاتی کورستانن.

بە پێی زانیاریەکانی ناوەندی ژمێریاری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینیەوە چوار کەس کە پێک هاتون لە ۳ پیاو و ۱ژن خۆیان کوشتوە و بە ئەژمار کردنی ئەم کەسە رێژەی خۆکوژیەکان دەگاتە ۵ کەس.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان