مەریوان؛ لەناو بردن و بڕینەوەی دارستانەکان

KMMK:

بە پێی راپۆرتێک کە لەلایەن رێکخراوەی سەوزی چیای مەریوانەوە بڵاو کراوتەوە، کەسانێک بە مەبەستی قازانجی تاکە کەسی دەستیان داوەتە بڕینەوە و کاول کردنی دارستانەکانی گوندی دووپلوورە لە نزیک شاری مەریوان.

بە پێی راپۆرتەکە: ئەم کەسانە بە دەست وپەیوەندیە بەهێزەکانیان لە ناوچەکە دەستیانداوەتە ئەم کارە و دارەکان پاش بڕینەوە بار دەکەن بۆ کۆمپانیاکانی باکووری ئێران.

رۆژهەڵاتی کوردستان وەک یەکێک لە کانگا سەرەکیەکانی جوگرافیای سیاسی ئێران لە بواری وزە و کانگا ژێرخانیەکان ئەژمار دەکرێت و هەروەها بە هۆی شاخاوی بونیەوە دارستانگەلێکی زۆر لە ناوچە جیاجیاکانی رۆژهەڵاتی کردستان بەدی دەکرێن، کۆماری ئیسلامی ئێران لە رێگای دەست و پەیوەندیەکانی خۆیەوە لەو ناوچانە هەموکات و بەتایبەت لە ساڵانی رابردوو دا هەوڵی لەناو بردنی سروشتی بێگەردی کوردستانی داوە و بۆ ئەم کارەش زۆر رێگای گرتوەتە بەر وەک ئاگردان، کردنەوەی بەندئاوی ناکارامە، بڕینەوەی دارستانەکان و کردنەوەی خانوبەرەی نایاسایی و زۆر رێگای تر.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورستان