دهۆک؛ کرێکارێکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانی لەدەستدا

KMMK:

رۆژی پێنج شەممە سێی رێبەندانی ۲۷۱۹ی کوردی، لەکاتی کارکردن لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە پارێزگای دهۆک کرێکارێکی خەڵکی رۆژهەلاتی کوردستان گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیاریەکان ناوی ئەو کرێکارە بەهمەن رەحیمی و تەمەن ٣٩ ساڵە؛ و بە هۆی بەربوونەوەی بلۆک گیانی لەدەستداوە. هەر لەو رووداوەدا کرێکارێکی تریش کە ئەویش خەڵکی رۆژهەڵاتیکوردستانە و تەمەنی ٢٩ ساڵە برینداربووە.

بەگوێرەی زانیاریەکان لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا شەش کرێکاری خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی کارکردن لە باشوری کوردستان گیانیان لەدەستداوە.

دابیننەکردنی کەرستەکانی پاراستنی کرێکاران بە هۆکاری سەرەکی گیان لەدەستدان و برینداربوونی کرێکاران دادەنریت.

بەهۆی قەیرانی دارایی و خراپی باری گوزەرانەوە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پەیداکردنی بژێوی روو لەدەرەوەی ئەو وڵاتە و بەتایبەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.

لەرۆژهەڵاتی کوردستانیش بەهۆی کەمتەرخەمی بەرپرسانی حکومەت و خاوەن پیشەکان ساڵانە دەیان کرێکار بەهۆی رووداوەکانی شوێنی کارکردنەوە دەبنە قوربانی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: