KMMK:
چوارشەمە ۲ی ڕێبەندانی ۲۷۱۹ی کوردی، گەنجێکی تەمەن ۲۶ی خەڵکی گوندی نێ سەر بە مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ کێشانی حوکمەکەی بانگهێشتی دادگا و ڕادەستی زیندان گشتی لەو شارە کرا.
بە پێی زانیارییەکان لەسەرچاوەیەکی متمانە پێکراو: ساڵی ڕابردوو بڕیار کاوە بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی و پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات دەستبەسەر و پاش چەندد مانگ ئەشکەنجە و مانەوە لە ژووری تاکەکەسی لە لایەن دادگای ئینقلابەوە ۵ ساڵ حوکمی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا.
بڕیار کاوە دوای تانە دان لە سزای داسەپێندراو، حوکمەکەی لە لایەن دادگای پێداچوونەی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە بۆ ۲ ساڵ داشکا.
جێگای ئاماژەیە رۆژی چوارشممەی هەفتەی رابردوو، هاووڵاتیەکی دیکەی خەڵکی گوندی نێ بە ناوی وریا فەرەجی بۆ تێپەراندنی سزای (٢ساڵ)ی داسەپێندراو لە لایەن دادگای ئینقلابەوە، رەوانەی بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەریوان کرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان