ڕاپۆڕتێک لە سیاسەتی هەڵاواردنی حکومەتی ئێران و تەرخان نەکردنی بووجە پێویست بۆ کوردستان

KMMK:

تەرخان نەکردنی بووجەی ئاوەدان کردنەوە بۆ شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سیمای شار، شەقامەکان، پارکەکان و پێداویستی و کەرەستەی خۆشگوزەرانی خەڵکی شێواندووە و ئەو بەشانە کۆن و سواون و لەهێندێکیان شوێنەوارێک لەم پێداویستیانە نەماوەتەوە.

وەکوو نموونە کارناسی ئیدارەی گشتی ستانداردی پارێزگای کرماشان باسی داخرانی هەردوو شاری یاری (پردی وەلایەت و فانفار تاقەوسان) ی ئەم شارەی کردووە. ئەم دوو شاری یارییە نوێژەن نەکراونەتەوە،هەر بۆیە بە هۆی ستاندار نەبوونی کەلووپەلەکەی گونجاوی کار کردن،نین.

لە شاری پولدوختەر ــیش هێشتا پارکێک بۆ خەڵک نوێژەن نەکراوەتەوە، چراغی پوور شارەوانی حکوومەت لەم شارە باسی پلانی ساز کردنی پارکێکی کردبوو لەم شارە،بەڵام تا ئێستە دەسپێشجەرییەک نەکراوە.

بەرپرسی گشتی ستانداردی پارێرگای ســنە لە ووتووێژێک لە گەڵ دامەزراوەکانی هەواڵگری دەوڵەت باسی ڕێژەی هەرخواری بەراوەردی کەلووپەلی بیناسازی ئەم پارێرگایەی بە نیسبەتی ستانداردە دیاری کراوەکان کردووە.

بەرپرسی گشتی پزیشکی یاسایی لە ئیلام ڕایگەیاندووە لە بەرچاو نەگرتنی هۆشدارەکانی پاراستن و ستانداردەکان و هەروەها کەمتەرخەمی لە کەڵک وەرگرتن لە کەلووپەلی گازی ڕدوواوی تایبەت بە ژەهراوی بوون و پڕوکان لە ڕێی گازی CO2 ی هەڵکشاندووە. مێهدی عەلیزادە ئاشکرای کردووە ؛ لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستە ۵ کەس لە پارێزگای ئیلام لە ڕێی گازی CO2 ژەهراوی بوون، لە کۆتاییدا مردوون.

لە بابەتی دیکەیشەوە ئیدارەی ئەماکنی سەوڵاوا بە بیانووی هەبوونی کەلووپەلی دەرەکی و نایاسایی بوونیان، دەستی داوەتە پشکنینی دوکانی گوندنشینان لە هەورامان. بۆ وێنە کەلووپەلی دوکانی کەسێک بە ناوی ڕێبوار شەریفی خەڵکی گوندی دزڵی دەستی بەسەردا گیراوە و دوکاندارەکەشیان بەر لێدان و ئەشکەنجە داوە.

تەرخان نەکردنی بووجە بۆ ئەو ناوچانەی کورد تێدا دەژین لە خۆراسانی شوماڵی ـیش کێشەی ناوەتەوە، سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکی خۆراسانی شوماڵی باسی لە کەمی و نەبوونی ۶۰۰ قەرەوێڵەی نەخۆشخانە لەم پارێزگایە کردووە.

شیاوی باسە کە ئەم پرسانەی ورووژێنران تەنیا چەند نموونەن لە دەیان بابەتی سیاسەتی هەڵاواردن و کولونیاگەرانەی حکوومەتی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان