کرماشان/ مردنی یەکێک لە دەسبەسەر کراوانی مانگی خەزەڵوەر لە ژێر ئەشکەنجە

KMMK:

ڕۆژی یەکشەممە ۸ی بەفرانبار تەرمی نادر ڕەزایی ــ ئابتاف ــ کە بەهۆی ئەشکەنجەوە کوژرابوو ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە؛ نادر ڕەزایی ــ ئابتاف ــ خەڵکی کرماسان کە لە ڕۆژی ۲۵ی خەزەڵوەری ڕابردوو لە یەکەم کاتژمێرەکانی دەسپێکی ناڕەزاییە گشتگیرەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە گەڕەکی جافرئاوا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوو.

بنەماڵە و نێزیکانی ناوبراو ڕایان گەیاندووە ؛ هێزە ئەمنییەکان بە لێدان و ئەشکەنجە نادر ڕەزایی ـ یان کوشتووە ولە،کاتی ڕادەست کردنەوەی تەرمەکەی هەڕەشەیان لێکردووین کە ئەم پرسە مێدیایی نەکەین و هەر ئەو ڕۆژە ئەسپاردەی خاکی بکەین.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان