ژاکا ئیسماعیل‎پوور شاعیر و چالاکی مەدەنی خەڵکی بۆکان سزای بە سەردا سەپا

KMMK:
چوارشەممە ١٨ی بەفرانباری٢٧١٩ کوردی، ژاکا ئیسماعیل‎پوور شاعیر و چالاکی مەدەنی خەڵکی بۆکان، لە لایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە سێ مانگ بەندکردن سزادرا.

ئەم چالاکە مەدەنییە بە تۆمەتی بەشداری لە گردبوونەی خەڵکی کوردستان بۆ پشتیوانی لە رۆژاو دەستبەسەر کرابوو.

ناوبراو٢٣ی رەزبەری ئەمساڵ، هاوکات لە گەڵ چەند کەسی دیکە لە کاتی بەرێوەچوونی گردبوونەوەی نارەزایەتەی دژ بە هێرشی حکوومەتی تورکیا بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری بۆکان دەستبەسەر و دوای لێپێچینەوە، بە دانانی بارمتە تا یەکلابوونەوی دۆسیەکە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان