خۆی/دو کۆڵبەر بەگرانی بریندار کران

KMMK:

شەممە ۱۵ بەفرانباری ۲۷۱۹ کوردی، دەستەیەک لە کۆڵبەران لە نیزیک گوندی بڵجووکی سەر بە گەورەدێی قوتوور ی سەر بە شاری خۆی کەوتنە ناو کەمینی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و دو کۆڵبەر بە ناوەکانی بێهنام عەلی زادە و عەلی یوسفی بە گرانی بریندار بوون.

ئەو دو کۆڵبەرە بریندارە لە لایان خەڵکەوە بۆ چارەسەری پزشکی گوازراونەتەوە بەشی دەرمانی.

بە پێی داتاکانی ئاماری کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی میلادی تا ئێستا دو کۆڵبەر بریندار کراون.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان