دەولەتی ڕۆمانی بە تەمای دیپۆڕت کردنەوەی پەنابەرێکی کوردی خەڵکی مەریوانە

KMMK:

ئەگەری دیپۆڕت کردنەوەی پەنابەری کورد «کاوان حەیدەری» خەڵکی مەریوان کە هەنووکە لە کامپی داخراوی وڵاتی ڕۆمانی ـیە ڕوو لە زیاد بوونە.

بە گوێرەی هەواڵەکە ئەم هاوڵاتییەکوردە لە لایەن ئیدارەی پەنابەران و کۆچبەرانی دەوڵەتی ڕۆمانی گوازراوەتەوە بۆ کامپی داخراو و داواکاری پەنابەرییەکەی ڕەت کراوەتەوە.

شیاوی باسە ئەم هاوڵاتییە پێشووتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران بووە و لە ئەگەری دیپۆڕت کردنەوەدا مەترسی گیانی لە سەرە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان