هەواڵەکان

جەستەی بێ گیانی هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ لە تەنیشت ڕووبارێک دۆزرایەوە

KMMK:

چوارشەممە ۱۱ی بەفرانباری ۲۷۱۹ی کوردی، تەرمی پیاوێک بە ناونیشانی هاشم مورادی له شاری جوانڕۆ دۆزرایەوە.

تەرمی ئەم هاووڵاتییە جوانڕۆیێە لە تەنیشت ڕووباری «سەفی ئاوا» دۆزراوەتەوە و بە پێی قسەی شایەتحاڵەکان، شوێنەواری ئەشکەنجە لە سەر جەستەی دیار بووە.

هاشم مورادی لە ڕێکەوتی ۲۶ی خەزەڵوەر لە ڕەوتە ناڕەزاییە گشتگیرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بێ سەروشوێن ببوو.

شیاوی باسە کە لە ڕەوتی ناڕەزاییە گشتگیرەکانی مانگی خەزەڵوەر ڕێژەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان کوژران و بریندار بوون، لە ڕۆژانی دوایی گردبوونەوەکان تەرمگەلێکی زۆر لە تەنیشت شارەکان دۆزڕاوەتەوە کە شوێنەواری ئەشکەنجە لە سەر جەستەیان دیار بووە.

کۆماری ئیسلامی ئێران پاش دەستبەسەری و ڕفاندنی هاووڵاتیانی ناڕازی، ڕێژەیەکی بەرچاوی لە خەڵک ئەشکەنجە کردووە و کوشتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

لێدانی کرێکارێکی 70 ساڵ تەمەن لە لایەن شارەوانییەوە

هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خەڵکی سڤیل لە باکووری کوردستان

فاشیستەکانی تورک ماڵباتێک 7 کەسیی کورد کۆمەڵکوژ دەکەن