سنە؛ سزای بەندکردنی چالاکێکی ژینگەی سەڕاست کرایەوە

KMMK:
بەپێی ئەو زانیارییەی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، هومایون بەهمەنی سزای دووساڵ و شەش مانگ و پانزدە ڕۆژ زیندانی بەسەردا سەپاوە.

ناوبراو لە لایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە، پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپابوو. ئەم چالاکە ژینگەپارێزە لە لقی چواری دادگای پێداچوونەوە، تانە دەدات لە سزای دەرکراو و لە کۆتاییدا ماوەی سزاکەی بۆ ۲ ساڵ، ٦ مانگ و ۱٥ ڕۆژ کەم دەکرێتەوە.
هومایون بەهمەنی، بۆ ماوەی پێنج مانگ دەستبەر و دوواتر بە دانانی بارمتەی ٥۰۰ ملوێن تمەنی بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ئەم چالاکە ژینگە پارێزە، بە تۆمەتی پێوەندی لەگەل پارتە کوردستانیەکانی بەرهەڵستکاری کۆماری ئیسلامی ئێران، تاوانبار کرابوو.

جێگای ئاماژەیە، لە ڕەوتی لێپچینەوەی ئەم چالاکەی بواری ژینگە، بەڵگەیەک کە پێوەندی ئەو لەگەڵ پارتە کوردستانیەکان بسلمێنت، بوونی نەبووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان