چوار کەسی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کران

KMMK:
پێنج شەممە ٥ی بەفرانباری ساڵی ۲۷۱۹ کوردی، هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دوکتور ناسر هممەتی چالاکوانی کورد و دانیشتووی شاری ئیسفەهان، دەستبەسەر و ڕاگوێزی شوێنێکی نادیاری دەکەن.

ناسر هممەتی، پزیشکی دەروون ناس، خەڵکی شاری ئاودانانی پارێزگای ئیلامە و لە شاری ئیسفەهان نێشتەجێیە.

هەروەها، ڕۆژی شەممە ۷ی بەفرانبار، لەیلا تیرئەندازی بەرپرسی کۆمیتەی ژنانی حزبی وحدت ملی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت و دەستبەسەر دەکرێت.

جێگای وبیرهێنانەوەیە ئارمان وەفایی هاوسەری لەیلا تیرئەندازی، ڕێکەوتی ۲٦ی سەرماوەزی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو.

هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ٨ی بەفرانبار، هێزە ئیتلاعاتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە، دوو چالاکی کرێکاری بە ناوی “لوقمان فەیزی و سامان میرەکی“ دەستبەسەر و بە شوێنێکی نادیار دەیانگوێزنەوە.

بە پێی زانیاریەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی زایینیەوە تا ئێستە ۳۹٤ چالاکی کورد دەستبەسەر کراوان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

One thought on “چوار کەسی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کران

Comments are closed.