خۆکوژی ژنێک لە سەقز و مێرمنداڵێک لە کرماشان

KMMK:

دووشەممە، دووی بەفرانباری ۲۷۱۹ کوردی، مێرمنداڵێکی خەڵکی جەعفەرئاوای کرماشان خۆی هەڵاوەسی وکۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو مێرمنداڵە ناوی عیرفان عەباسی خۆشک‌ڕوودی یەو کوڕی خێرووڵا یە.
ئەو مێرمنداڵە بە پەت لە ماڵی باوکی خۆی دەستی داوەتە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لە لایەکی ترەوە، بە پێی ڕاپۆڕتێک لە شاری سەقز، ژنێک بە ناوی گەلاوێژ قادری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، زانیاریەکانی گەیشتوو بەس لەوە دەکەن کە ناوبراو کێشەی لە گەڵ هاوسەرەکەی هەبووە. ماڵباتی ئەو ژنە تۆمەتیان ئاراستەی هاوژینی گەلاوێژ کردووە و هاوژبنی ئەو ژنە ئێستا لە گرتوخانەیە.

لە سەرەکی‌ترین هۆکارەکانی خۆکوژی و کۆتایی هێنان بە ژیان، نەبوونی نەمانی هیوا بە داهاتوویە و هەروەها هۆکاری سەرەکی کوشتنی ژنان و کچان دەگەڕێتەوە بۆ زاڵ بوونی سیستمی پیاوسالاری لە کۆمەڵگا و لایەنگری یاسایی حکومەت لەو دیاردەیە، هەر چەند جێگای کەسانێک یا رێکخراوەیەکی چالاک بۆ ڕاهێنان و هافکری بۆ پێشگرتن لەو دیاردە نامرۆڤیە حاشا هەڵنەگرە.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان