کرماشان: خەلیل ئەسەدی بوژانی گوازرایەوە بۆ زیندانی دیزڵ ئاوا

KMMK:

چوارشەممە ٤ی بەفرانباری ۲۷۱۹ی کوردی، خەلیل ئەسەدی لە پێوەندییەکی تلەفوونیدا بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە کە ڕاگوێزراوە بۆ زیندانی دیزڵ ئاوا.
ناوبراو دوێنێ لە قەرەنتینە بووە و ئەوڕۆ ڕاگوێزراوە بۆ بەندی ۳ی زیندانی دیزڵ ئاوا.

بە پێی ئەو وتانەی ناوبراو لە گەڵ بنەماڵەکەی وروژاندویەتی، دەرکەوتووە کە سازمانی ئیتلاعاتی سپا ناوباراویان خستۆتە ژێر گوشارەوە بۆ ئەوەی دان بنێت بە تۆمەتگەلی پڕوپووچ دا، ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەو دامەزراوە ئەمنی و ئیتلاعاتییە هیچ بەڵگەیەکیان لەبەر دەست نییە کە تاوانباربوونی ناوبراو بسەلمێنێ وهەوڵ دەدەن ئەم هاوڵاتییە بە تۆمەتی بێ بنەما مەحکووم بکەن.

شیاوی باسە کە ڕۆژی چوارشەممە ۲۹ی خەزەڵوەری ۲۷۱۹ی کوردی خەلیل ئەسەدی بوژانی بە بێ هەبوونی حوکمی دەسبەسەری لەلایەن ئیتلاعاتی سپاـ وە دەسبەسەر کراوە.

ئەم چالاکە یارسان و چالاکی ژینگەپارێزە. ڕایەدارانی ئەمنیێەتی، پاش لێدانی دراوسێکان و شکاندنی درگا و پەنجەرەکان و تێکشکانی کەلووپەلی ناومال، ماشێنی براکەی، بە بێ هیچ ڕوونکردنەوەیەک و هەبوونی بەڵگەیەک پاش هێنانە ئارای ترس و دڵەڕاوکێ لێیان دا و پاشان دەسبەسەریان کرد.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان