بەردەوامی دەستبەسەری چالاکانی مەدەنی کرماشانی/ ڕۆژنامەوانێک دەستبەسەر کرا

KMMK:

ئێوارەی سێشەمە ۳ی بەفرانباری ۲۷۱۹ی کوردی، ڕۆژنامەوان و چالاکی مەدەنی «بابەک دەبیریان» لەکاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە کە بنەماڵەکەی لەگەڵ بووە لە کرماشان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.

ئەم ڕۆژنامەوان و چالاکی مەدەنییە لە ڕێی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە ڕایەدارانی ئەمنییەتی هەڵیان کوتایە سەری و دەسبەسەریان کردووە. لە کاتی دەسبەسەری هیچ مۆڵەتێکی یاساییان نیشانی ئەم چالاکە مەدەنییە نەداوە.

هاوکات لە گەڵ دەستبەسەری ناوبراو هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران هەڵیان کوتاوتە سەر ماڵی خۆی و ماڵی باوکی و پشکنیویانە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە؛ هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر هەندێ شت و مەک و «ئای پەتی» ناوبراودا گرتووە. هاوکات لەکاتی پشکنینی ماڵەکەی موبایلی برای ئەم ڕۆژنامەوان کرماشانییە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو چەندین چالاکی سیاسی، مەدەنی و ڕۆژنامەوان لە کرماشان دەسبەسەر کراوان.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زانییەوە تا ئێستە ۳۸۹ کەس دەسبەسەر کراون کە بە هەژماری ئەم کەسە، ڕێژەی دەسبەسەرکراوان گەیشتۆتە بە ۳۹۰ کەس.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان