برینداربوونی کۆڵبەرێکی دیکە ئەمجار لە چالدێران

KMMK:

سێ شەممە ۳ی ۲۷۱۹ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی “ئەفشین ئەعلایی حەیدەرلوو” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە پاسگای نسگریک سەری بریندار بووە.

ناوبراو گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام هەنووکە کەوتۆتە (کۆما) .
ئەم کۆڵبەرە ۲۳ساڵ تەمەنی هەیە و خەڵکی گوندی تاقی شاری چالدێرانە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو چەنددین کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان راونەتە ئامانجی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کە بووەتە هۆی کوژرانی چەندد کەسێکیان.
هاوکات چەنددین کۆڵبەریش بە هۆی سەرما و سۆڵەوە گیانیان لە دەست داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان