مه‌ریوان/ دۆزینه‌وه‌ی كه‌سێك كه‌ به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌وه‌ تا سه‌ره‌مه‌رگ رۆیشتبوو

KMMK:
دووشه‌ممه‌ ٢ی به‌فرانباری ٢٧١٩ی كوردی، له‌ شاری مه‌ریوان كه‌سێك به‌ ناوی« شۆڕش قادری » خه‌ڵكی گوندی بۆڕیه‌ر له‌ هه‌لومه‌رجێكدا دۆزرایه‌وه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ درابوو و پاشان به‌ بوراوه‌یی له‌ شه‌قامه‌كانی شاری مه‌ریوان فڕێ درابوو.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌: ناوبراو له‌ هه‌لومه‌رجێكدا دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌ی پشت، مل و زۆرشوێنی تری جه‌سته‌یه‌وه‌ توشی شكاندن هاتووه‌ و پاش گه‌یاندنی بۆ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری مه‌ریوان به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كانی گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سنه‌.

به‌ پێی راپۆرتی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، ناوبراو بۆ چه‌ند خوله‌كێك سه‌رخۆ هاتوه‌ته‌وه‌ و وتویه‌تی كه‌ له‌ كاتی خۆپیشاندانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ شاری مه‌ریواندا رفێندراوه‌ و به‌ره‌وڕوی ئه‌شكه‌نجه‌ و لێدانێكی دڕندانه‌ بوه‌ته‌وه‌، پاشان ناوبراوله‌ گۆڕه‌پانی نه‌ورۆزی شاری مه‌ریوان فڕێ دراوه‌.

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان