KMMK:
دوشەممە ٢ی به‌فرانباری ٢٧١٩ی كوردی، ماموستایانی زۆربه‌ی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دژ به كه‌م بونی مووچه و گرفتگه‌لی بژێوی و هه‌ڵاوردنی سیسته‌ماتیك له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه دژ به كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له شوێنی كاره‌كانیان ده‌ستیان دایه مانگرتن و له ئاماده‌بوون له پۆلی خوێندن خۆیان لا دا.
جێگای ئاماژه‌یه كه: به هه‌ڵكشانی هه‌ڵئاوسانی ئابووری له ئێران و به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زۆرینه‌ی چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌وڕوی گرفتگه‌لی زۆر گه‌وره بونه‌ته‌وه و مامۆستایان وه‌ك یه‌كێك له‌و چینانه ئه‌ژمار ده‌كرێن كه سه‌ره‌ڕای تێكۆشانێكی زۆر و له‌خۆبورده‌یی و وه‌ك یه‌كێك له چینه كاریگه‌ره‌كان بۆ سازنانی كۆمه‌ڵگا، له هه‌لومه‌رجێكی سه‌خت به داهاتێكی كه‌مه‌وه درێژه به كاره‌كانیان ده‌ده‌ن.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان