برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سەردەشت

KMMK:

ڕاودوونانی کۆڵبەرێکی کورد لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە، بوو بەهۆی برینداربوونی ئەو کۆڵبەرە کوردەوە.

دوای راوەدونانی کۆڵبەرێک لە ناوچە ی سەردەشت لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە ڕۆژی هەینی، ٢٩ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “ڕەحیم عەباسی” خەڵکی “هەرزەنێ سەر بە شار سەردەشت، لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزایی بەربووەوە.

ناوبراو لەم ڕووداوەدا، بریندار دەبێت و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی نەخۆش خانە کراوە و بارودۆخی تەندروستیی ئەم کۆڵبەرە نالەبار ڕاگەیەندراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کودستان