هەواڵەکان

پاش سێ ڕۆژ تەرمی کۆڵبەری تەمەن ۱۴ ساڵی مەریوانی دۆزرایەوە

KMMK:

هەینی ۲۹ی سەرماوەزی ۲۷۱۹ی کوردی، پاش سێ ڕۆژ ، خەڵک و چالاکانی شاری مەریوان و سەوڵاوا توانیان، تەرمی فەرهاد خوسرەوی، کۆڵبەری ۱۴ ساڵ تەمەن لە چیای تەتە لە ژێر بەفر بدۆزنەوە.

شیاوی باسه کە سێ شەممە ۲۶ی سەرماوەزی ۲۷۱۹ی کوردی، تەرمی بە سەهۆڵ بووی برای گەورەی فەرهاد (ئازاد) خەڵکی گوندی نێ دۆزرابوویەوە.

ئەم دوو برایە شەوی سێ شەممە بۆ کۆڵبەری چووبوون بۆ ناوچەی سنووری هەورامان کە لە سەرما و باهۆز و شڵێوەدا ڕێگەیان ون کردبوو.

کۆماری ئیسلامی ئێران بەرپرسی سەرەکی مردنی ئەم کۆڵبەرە کوردانەیە. نەبوونی هەلی کار، سەرمایە گوزاری نەکردن و دیاریکردنی پڕۆژەی ئاوەدان کردنەوە لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دزین و تاڵانی سەرچاوە سرووشتییەکان و… سیاسەتی حکوومەتی ئێران لە پێناو هاووڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ـە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

دەسبەسەر کردنی هاوڵاتییەک دیکە لە لایەن هێزەئەمنیەکانی ئێران

بانە: کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە سەربازییەکان بریندار کرا

کرماشان: خەلیل ئەسەدی بوژانی گوازرایەوە بۆ زیندانی دیزڵ ئاوا

1 comment

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان » سێ چالاکی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران 15.01.2020 at 16:44

[…] ئازاد کرابوو. هەروەها ناوبڕاو کاتی گیان لەدەستدانی دوو برای کۆڵبەری خەڵکی مەریوان، پەیامێکی ڕەخنە ئامێزی ئاراستەی […]

Comments are closed.